بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە شاندی هەرێم لەبەغداد دوو كۆبوونەوەی چارەنوسساز لەگەڵ سەرۆك وەزیرانی عێراق و وەزیری نەوت، لەبارەی میكانیزمی جێبەجێكردنی بودجە ئەنجامبدات.
ماوەی دوو ڕۆژە شاندی هەرێم بە سەرۆكایەتی قوباد تاڵەبانی لە بەغدادن و چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوە، بەگوێرەی زانیارییەكانی تۆڕی میدیایی ئێستاش ئەمڕۆ سێشەممە شاندەكە لەگەڵ هەریەكە لە مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق و ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوت كۆدەبێتەوە، لەسەر میكانیزمی جێبەجێكردنی یاسای بودجە و ناردنی پشكی هەرێم گفتوگۆ دەكەن.
پێشتریش بەشیر حەداد، جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاندبوو، “كۆبوونەوەكانی شاندی هەرێم ئیجابی بووە و هیچ گرفتێکی یاسایی لە بەردەم یەکلاکردنەوەی پشکی هەرێم نەماوە”.
وتیشی، “لە گفتوگۆكانی نێوان هەردوولا، شاندی هەرێم ئامادەیی خۆی نیشانداوە، كە داهاتی 250 هەزار بەرمیل نەوت و ناوخۆی خۆی بەپێی یاسای بودجە ڕادەستی عێراق بکات، گەیشتونەتە میكانزمێك بۆ چۆنیەتیی جێبەجێكردنی ڕێككەوتنەكە”.
جێگری سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكراشیكرد، “ئومێدم وایە، بەزوترین كات هەردوولا بگەنە ئەنجامێك و لە مانگی شەش یاخود حەوت حكومەتی فیدراڵ پشكی هەرێم بنێرێت، هەرچەندە لەدوای پەسەندكردنی یاسای بودجەوە پێویستبوو یاساكەی جێبەجێبكردایە، بەڵام كەمتەرخەمییەكە دەكەوێتە ئەستۆی حكومەتی فیدراڵ و پشكی هەموو وەزارەت و پارێزگاكانیشی خەرجنەكردووە”.
ڕونیشیكردەوە، “ئێمه چهندینجار نوسراومان ئاڕاستهی حكومهتی عێراق كردووه، كه به زوویی دهستبكات به جێبهجێكردنی یاسای بودجه و بهشه بودجهی ههموو پارێزگاكان و وهزارهتهكان بنێرێت، بۆ ئهوهی پڕۆژهكان دهستپێبكرێنهوه، خهڵكی له دڵهڕاوكێ و نههامهتی ڕزگاریان بێت”.