توشبوون و چاكبوونەوە بە كۆرۆنا لە هەرێم هاوتان

650 توشبووی پێشووی پەتاكە چاكبوونەتەوە

وەزارەتی تەندروستی ئاماری نوێی توشبوون و چاكبوونەوە لە كۆرۆنای بڵاوكردەوە و لەماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو توشبوون و چاكبوونەوە لە پەتاكە نزیكەی هاوتای یەكن.

وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئەمڕۆ دووشەممە ڕایگەیاند، لەو ماوەیەدا 10 هەزار و 605 پشكنین ئەنجامدراوە و لەو ژمارە 640 توشبووی نوێ تۆماركراوە كە زۆرترین حاڵەت لە سلێمانی-یە بە 233 توشبوو، دوای ئەویش دهۆك دێت بە 223 حاڵەت.

هەر لەو ماوەیەدا 650 توشبووی پێشووی پەتاكە چاكبوونەتەوە و شەش توشبووش گیانیان لەدەستداوە، دوو توشبوو لە هەریەك لە پارێزگاكانی هەولێر، سلێمانی و دهۆك گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی ئامارەكەی تەندروستی كۆی گشتی توشبووانی كۆرۆنا 170 هەزار و 94 كەسی تێپەڕاند، لەو ژمارەیە 156 هەزار و 364 توشبوو چاكبوونەتەوە و 9 هەزار و 455 توشبوو لەژێر چارەسەرن و چوار هەزار و 275 توشبووش گیانیان لەدەستداوە.

 

بابەتی پێشتر

پێنج یاریزان بۆ خەڵاتی تۆپی ئاڵتونی "باڵۆندۆر" پاڵێوراون

بابەتی دواتر

بۆچی ڕیاڵی بەجێهێشت؟ زێدان کۆتا پەیامی ئاڕاستەی مەدریدێستا کرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share