بەڕێوەبەری وەرزشیی یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی، لیۆناردۆ ئاراوخۆ ڕەتیدەکاتەوە ماوریسیۆ پۆچتینۆی ڕاهێنەر ڕوو لە هیچ یانەیەکی دیکە بکات.
لە ماوەی ڕابردوودا دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، ماوریسیۆ پۆچتینۆ لەگەڵ یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستی بە دانوستاندن کردووە، وەک ئەگەرێکی بەهێز بۆ جێگرتنەوەی زینەدین زێدان ئاماژەی بۆدەکرا.
لەهەمان کاتدا میدیاکانی بەریتانیا ئاماژەیان بە دووبارە پێکهێنانەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ڕاهێنەرەکە و یانەی تۆتنهام هۆتسپێرز دەکرد.
لەو بارەیەوە لیۆرانردۆ ئاراوخۆ بە ” Europe1 “ی ڕاگەیاندووە، “ماوریسیۆ پۆچتینۆ بۆ ماوەی دوو وەرز بۆندی لەگەڵ ئێمەدا هەیە و خۆشحاڵین بە کارکردن لەگەڵیدا، بۆیە بە دڵنیاییەوە تاوەکو کۆتا ساتی گرێبەستەکەی لە خولی فەرەنسا بەردەوام دەبێت”.
پۆچتینۆ لە کانونی دووەمی 2021 لە پێگەی ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان جێگەی تۆماس توخێلی ئەڵمانی گرتەوە و تاوەکو هاوینی 2022 لەگەڵ یانە زەبەلاحەکەی پاریس بەردەوامدەبێت.