ئاوابوونی خۆری نەتەنیاهۆ

پێکهێنانی حکومەتی نوێی ئیسرائیل و ڕێککەوتنی لایەنەکان، کۆتایی بە 12 ساڵ حوکمداریی درێژترین ماوەی سەرۆک وەزیرانیی نەتەنیاهۆ دەهێنێت.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئیسرائیل، حکومەتی نوێی ئیسرائیل بە هاوبەشی نێوان یائییر لابید، سەرۆکی پارتی یەش ئاتید و نافتالی بێنیت سەرۆکی پارتی یەمینا پێکدەهێندرێت و لەوانەشە لە چەند رۆژی داهاتوودا کابینەکە بەفەرمی ڕابگەیەنرێت، ئەوەش بە مانای کۆتایی چانسی نەتەنیاهۆیە بۆ مانەوەی لە پۆستی سەرۆک وەزیراندا.

حکومەتی نوێی ئیسرائیل لە نێوان یائییر لابید و نافتالی بێنیت دەبێت و وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیرانیش بە هاوبەشی و دوو ساڵ بە دوو ساڵ بەڕێوەدەبرێت.

ڕۆژی چوارشەممە، هاوپەیمانێتییە نوێیەکە داوا لە ڕەئوڤین ڕیڤلینی سەرۆکی ئیسرائیل دەکات متمانە ببەخشێتە ئەو حکومەتەی پێكیدەهێنن.

نافتالی بێنیت پێی وایە، دۆخی ئیسرائیل بە جۆرێک نییە بەرگەی هەڵبژاردنی دیکە بگرێت، چونکە ئەگەر ڕاسپێردراوان شکستبهێنن لە دروستکردنی حکومەت، ئەوا دەبێت هەڵبژاردنی پێشوەختە ئەنجام بدرێتەوە.

لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا چوار هەڵبژاردن لە ئیسرائیل ئەنجامدراوە و ئێستاش ئەگەر یائییر لابید نەتوانێت حکومەتەکەی دروست بکات، ئەوا ئیسرائیلییەکان بۆ جاری پێنجەم دەبێت بچنە سەر سندوقەکانی دەنگدان.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەحمەدی نەژاد: گەورەترین بەرپرسی ئێران بۆ ڕیشەكێشكردنی هەواڵگریی ئیسرائیل، خۆی سیخوڕی ئیسرائیل بوو

سەرۆكی پێشووی ئێران دەڵێت، بەرپرسی ڕوبەڕوبوونەوەی ئیسرائیل لە وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێران، خۆی سیخوری ئیسرائیل بوو. مەحمود ئەحمەدی نەژاد…
زیاتر ببینە

ئه‌مریكا: به‌گوێره‌ی كاره‌كانیان هه‌ڵوێستمان به‌رامبه‌ر تاڵیبان ده‌بێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند، ”هەڵوێستمان بەرامبەر بزوتنه‌وه‌ى تاڵیبان، پەیوەستە بە کارەکانی ئەو بزوتنه‌وه‌یه‌وه‌”. لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا كه‌…
Total
0
Share