ئۆباما داوا لە لایەنگرانی دەكات دەنگ بە بایدن بدەن

سەرۆكی پێشووی ئەمریكا داوا لە لایەنگرانی دیموكراتەكان دەكات، بەلێشاو بەشداری هەڵبژاردنەكەی ئەمریكا بكەن و دەنگ بە جۆ بایدن بدەن، كە كاندیدی ئەو بەرەیەیە.

درەنگانێكی شەوی ڕابردوو 13ی تشرینی یەكەم بە كاتی هەرێمی كوردستان، لە ڤیدیۆیەكدا كە لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر بڵاویكردووەتەوە، باراك ئۆباما، سەرۆكی پێشووی ئەمریكا داوا لە دەنگدەران و لایەنگرانی دیموكراتەكان دەكات بەلێشاو بەشداری لە دەنگدان بكەن و دەنگ بە بایدن بدەن.

لە بەشێكی وتەكانیدا ئۆباما ئاماژە بەوە دەكات، وێڕای گۆڕینی شێوازی دەنگدان بەهۆی كۆرۆناوە، بەڵام پێویستە لەڕێی پۆستەوە هاوڵاتییانی ئەمریكی دەنگەكانی خۆیان بدەن.

ئاماژەی بەوەشكردووە، هیچ ساڵێك وەك دەنگدانی ئەمساڵ بەشداری لەو پرۆسەیە گرنگ نییە.

ئەو ڤیدیۆیەی ئۆباما، بەشێكە لەو هەڵمەتی هەڵبژاردنەی كە لەلایەن دیموكراتەكانەوە بەڕێوەدەچێت لە ژێر ناونیشانی”I WILL VOTE” بۆ ئەوەی زۆرترین لایەنگریان بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتیی ئەو وڵاتە بكات.

هاتنەسەر خەتی سەرۆكی پێشوو و ڕاگەیاندنی ئەو پاڵپشتییە بۆ بایدن بە خاڵێكی بەهێز بۆ كاندیدەكەی دیموكراتەكان دادەنرێت بەو پێیەی تا ئێستا لایەنگرێكی زۆری لەنێو ئەمریكادا هەیە.

بابەتی پێشتر

كڵینتن: ساركوزی بەهۆی زێڕەوە ‘قەزافی ‘ی ڕووخاند

بابەتی دواتر

توركیا ڕەخنە لە ئەمریكا دەگرێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share