نوێترین ڕێكارەكانی كۆمسیۆن لەبارەی هەڵبژاردنەوە چین؟

کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ژمارەیەك ڕێكاری نوێی وەكو ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە ڕاگەیاند.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوێكی کۆمسیۆنیی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەکانیی عێراق، كە بۆ تۆڕی میدیایی ئێستاش نێردراوە، لە كۆبونەوەی هەفتانەی ئەنجومەنی كۆمیسیاران، بە کۆی دەنگ بڕیاردراوە بە ڕاگەیاندنی ئەنجامی سەرەتایی وێستگەکانی دەنگدانی تایبەت و گشتی، دوای کۆتاییهاتنی پرۆسەی جیاکردنەوە و ژماردنی دەنگەکان بە شێوەی دەستی و ئەلیکترۆنی، لەو وێستگانەی لە هەر بنكەیەكی دەنگداندا دەستنیشاندەكرێن.

ئاماژەبەوەشدراوە، “ئەگەر ڕێژەی 5%ی جیاوازی هەبێت لە نێوان ئەنجامی ئەلیکترۆنی و دەستی، ئەوا دەنگی هەموو وێستگەکان بەشێوەی دەستی لە هەمان وێستگە یان بنکەی دەنگدان جیادەکردنەوە و ژماردنی بۆ دەکرێت”.

كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان ئاشكراشیكردووە، ئەنجامی هەردوو دەنگدانی تایبەت و گشتی دوای 24 کاتژمێر لە کۆتاییهاتنی جیاکردنەوە و ژماردنی دەستیی دەنگەکان ڕادەگەیەنرێت.

هەروەها لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكە هاتووە، كۆمسیۆن ئامادەكاری دەكات بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتی ڕاگەیاندنی هەڵبژاردنەكان.

لە بەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەی كۆمسیۆن هاتووە، وەكو ئامادەكاریی كۆتایی بۆ هەڵبژاردن، ڕێكارەكانی پەیوەست بەهەڵبژاردنی تایبەتیان تەواوكردووە و ئاڕاستەی هێزە ئەمنییەكانیان كردووە، لەپێناو سڕینەوەی ناوی كارمەندی هێزە ئەمنییەكان لە تۆماری دەنگدانی گشتیدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەندروستیی عێراق لەگەڵ ژەمی سێیەمدایە بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئۆمیكرۆن

بەرپرسێكی تەندروستیی عێراق لەگەڵ بەكارهێنانی سێیەم ژەمی ڤاكسینی دژەكۆرۆنایە، دەڵێت، كاریگەرییەكانی ئۆمیكرۆن لەسەر تووشبوو كەمدەكاتەوە. هەیسەم ئەلعوبەیدی، بەڕێوەبەر…
Total
0
Share