چەكدارانی داعش لە سنوری قەزای خانەقین و دوبز هێرشیانكردە سەر پۆلیسی فیدراڵی و حەشدی شەعبی.
لە ڕاگەیەندراوێكدا، حەشدی شەعبی ئاماژەی بەوەكردووە، شكستیان به هێرشێكی چهكدارانی داعش هێناوە له نزیك گوندی عەلیاوا لە قەزای خانەقین و ڕوبەڕووی هێرشەكەی داعش بونەتەوە، لە ئەنجامیشدا چەكدارێكی حەشد كوژراوە.
لەلایەكی دیكەشەوە داعش پەلاماری خاڵێکی فیرقەی هەشتی سوپای عێراقی دا لەناوچەی نمرە هەشت لە سنوری قەزای دوبز و ڕوبەڕوبوونەوە لەنێوان هەردوولا ڕوویداوە.
سەرەڕای ئەنجامدانی چەند ئۆپراسیۆنێك لەلایەن هێزە عێراقییەكانەوە، بەڵام ماوەیەكە جموجۆڵ و هێرشەكانی چهكدارانی داعش له سنوری پارێزگاكانی دیالە و كهركوك زیادكردووە، هێزەكانی پێشمەرگە و سوپای عێراقیش دەیانەوێت ئەو بۆشاییە ئەمنییانەی لەو ناوچانە دروستبوون، پڕیبكەنەوە.