فڕۆکەخانەی هەولێر لەبارەی لێسەندنی 150 دۆلار لە پێشمەرگەیەکی خاوەنپێداویستیی تایبەت، بۆ ئەوەی بیبەنە ناو فڕۆکەوە، دەڵێت، لێکۆڵینەوە دەکەن و بەمنزیکانە ڕاستییەکان بە خەڵکی دەڵێن.
پێشتر (کامەران مەحمود) خاوەنپێداویستی تایبەت، ڕایگەیاندبوو، ١٥٠ دۆلاری داوەتە کۆمپانیای (Flyerbil) بۆئەوەی بیبەنە ناو فڕۆکەکەوە.
کامەران ڕایگەیاندبوو، “دوای ئەوەی ناچاریان کردووە 150 دۆلار بدات، چەند کارمەندێکی ئاسیایی و بیانی-یان هێناوە یارمەتیی بدات و سوار فڕۆکەکەی بکات، کە هیچ لە زمانی ئەم تێنەگەیشتوون و زۆر ئازاریانداوە، تەنانەت جانتای کەلوپەلەکانیشیان بە زۆر خستۆتە باوەشی خۆی و ئەمەش ئازاری داوە، چونکە ئەو لە ساڵی 1998 ــەوە بە ڕادەی 100% توشی (شەلەلی روباعی) بووە”.
فڕۆکەخانەی هەولێر لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، “دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌واڵی لێسه‌ندنی پاره به بڕی (150$) بۆ سه‌رخستنی پێشمه‌رگه‌یه‌كی خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت به ناوی (كامه‌ران مه‌حمود) له‌لایه‌ن كۆمپانیای فلای ئه‌ربیله‌وه، ده‌ستبه‌جێ لیژنه‌یه‌كمان پێكهێناوه به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه‌كردن له‌م بابه‌ته، هه‌رچی زووه ڕاستیی ڕووداوه‌كه و ده‌رئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌ی لێژنه‌كه بۆ ڕای گشتی بڵاوده‌كه‌ینه‌وه”.
گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت، ڕێكاری تایبه‌ت به‌خۆی بۆ دانراوه سه‌باره‌ت به سه‌رخستنی بۆ ناو فڕۆكه، بۆیه ئه‌م ئه‌ركه سپێردراوه به به‌شی (Ground Handling Service).
بڕی پاره‌ی دیاریكراو بۆ سه‌رخستنی گه‌شتیاری خاوه‌ن پێداویستیی تایبه‌ت بۆ ناو فڕۆكه، ده‌بێت هێڵه ئاسمانییه‌كان بیده‌ن به به‌شی (Ground Handling Service)، نابێت ئه‌و پاره‌یه خودی گه‌شتیاره‌كه بیدات.