ئەفسەرێکی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە پۆلیسێکی دارستانیداوە و بە سەختی برینداریکردووە

قائیمقامی قەزای دوکان، سەردانی کارمەندەکەی پۆلیسی دارستانیکردووە

بەشی ڕاگەیاندنی پۆلیسی دارستان و ژینگە پارێزیی سلێمانی ئاشکرایکردووە، کۆمەڵێک ئەفسەری پۆلیسی ناوخۆ و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی لە کاتی ڕێگریکردنیان لە ڕاوەماسی لە قەزای دوکان، لە کارمەندێکی پۆلیسی دارستانیانداوە و برینەکەی سەری بە 9 تەقەڵ دوراوەتەوە.

سیروان سەرحەد، قائیمقامی قەزای دوکان، لەسەر ڕوداوەکە ڕایگەیاندووە، ” لە نزیکەوە چاودێری دۆسییەکە دەکەن لە پۆلیس و بەڕێوەچوونی ڕێکارە یاساییەکانی ڕووداوەکە ، چونکە ئەو کارمەندە یەکێک بووە لە کارمەندە نمونەیەکان و لەکاتی ئەرکدا ھێرشی کراوەتە سەر “.

قائیمقامی دوکان وتوشیەتی، بەکەسوکاری پۆلیسەکەمان ڕاگەیاندووە دۆسیەکە لە دادگایەو چاوەڕوانی دەرەنجامی ڕێکارە یاساییەکان بن .

ڕوداوەکە کاتێک ڕویداوە، شەوی ڕابردوو کۆمەڵێک هاوڵاتی و ئەفسەری وەزارەتی ناوخۆ و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی، چوونەتە قەزای دوکان بۆ ڕاوەماسی، بەڵام لەلایەن دوو پۆلیسی دارستان و ژینگەپارێزییەوە ڕێگریان لێکراوە، لەو کاتەدا ئەو هاوڵاتی و ئەفسەرانە پەلاماری پۆلیسەکەیانداوە و بەسەختی برینداریان کردووە.

ساڵانە لەکاتی قەدەغەی ڕاوی ماسی چەندین ھاوڵاتیی بە نایاسای ڕاو دەکەن و لە ناویشیاندا چەندین بەرپرس و ئەفسەر ھەن، کارمەندانی دارستان و ژینگەش ڕێگری لەو حاڵەتە دەکەن و لەو کاتەشدا ڕوبەڕوی هێرش دەبنەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێم تایبەت بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردن گەیشتە كۆمسیۆن

كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان مەرسوومی سەرۆكایەتیی هەرێمی كوردستانی تایبەت بە دیاریكردنی رۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان پێگەیشت. جومانە غەلای، وتەبێژی…
Total
0
Share