هەڤاڵ ئەبوبەکر: پڕۆسەی خوێندن دەستپێدەکەینەوە

هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، بەشێک لە پڕۆگرامی خوێندن لە سلێمانی کەمدەکرێتەوە و پڕۆسەی خوێندن دەست پێدەکرێتەوە و جەختیش دەکاتەوە، پشتیوانی تەواوی مافە رەواکانی مووچەخۆران و مامۆستایان و فەرمانبەران دەکەن.

لە لێدوانێکدا هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، وەڵامی داواکاری مامۆستایان لە سلێمانی نییە و داواکاری مامۆستایان لە هەولێر و بەغداد دەبێت جێبەجێ بکرێت، بەڵام راگرتنی پڕۆسەی خوێندن زیانی هەبووە لەسەر شارەکە.

داواش لە کەسوکاری خوێندکاران دەکات، لە سبەینێوە منداڵەکانیان بنێرنەوە بۆ خوێندن و پڕۆسەی خوێندن لە شاری سلێمانی دەستپێبکاتەوە، بۆ ئەوەی ئەم وەرزەی خویندن بەفیڕۆ نەچێت، چونکە قەرەبوو ناکرێتەوە و دەشڵێت، “پڕۆگرامەکانی خوێندن دەستکاری دەکرێت و بەشێکی کەم دەکرێتەوە.

هاوکات، پارێزگاری سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی سلێمانی کرد و داوای لە مامۆستایان و فەرمانبەران کرد لەبەر بەرژەوەندی خوێندكاران و قوتابیان دەرگای قوتابخانەكان بكەنەوە بۆ ئەوەی بێبەش نەبن لە خوێندنی ئەمساڵ و جەختیشی کردەوە، بەردەوام دەبن لە پشتیوانی داوا رەواكانیان.

 

بابەتی پێشتر

بۆ پۆستی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ناوی سێ کاندید دەهێنرێت

بابەتی دواتر

کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکاتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share