دێربی مێرسیساید.. بەهێزترین دێربی لیڤەرپوڵ لەم هەفتەیە ئەنجامدەدرێت

 

شاری لیڤەرپوڵ لە کەشێکی جیاوازدا دەژی، هەردوو یانەی لیڤەرپوڵ و ئێڤەرتۆن ئامادەکاری بۆ بەهێزترین دێربی خولی نایابی ئینگلیزی دەکەن.

دوای کۆتاییهاتنی چالاکییە نێودەوڵەتییەکان و گەڕانەوەی یاریزانان بۆ یانەکانیان، شاری لیڤەرپوڵ لەسەر ئاستی هونەری لە کەشێکی جیاوازدایە و بە پەرۆشەوە چاوەڕوانی ڕوبەڕوبوونەوەی دوو گەورەی شارەکە دەکرێت، کە بڕیارە شەممە کاتژمێر (2:30) بەکاتی هەرێمی کوردستان ڕوبەڕوببنەوە.

دێربی شاری لیڤەرپوڵ کە بە دێربی مێرسیساید ناودەبرێت، لەم وەرزەدا جیاوازییەکی زۆری لە وەرزەکانی ڕابردوو هەیە، بەوپێیەی لیڤەرپوڵ کە پاڵەوانی پریمەرلیگە ئاستی ناجێگیرە و لەکۆتا ڕوبەڕوبوونەوە بەرانبەر ئەستۆن ڤێلا دۆڕاندنێکی مێژوویان بە ئەنجامی حەوت گۆڵ بەرانبەر دوو تۆمارکردووە.

لە بەرانبەردا یانەی ئێڤەرتۆن لە بارودۆخێکی پێچەوانەدایە و باشترین ئاستیان پێشکەش کردووە، تەواوی ئەو یارییانەی بردووەتەوە کە لەم وەرزەی پریمەرلیگ ئەنجامیداون و لە سەروبەندی ڕیزبەندی یانەکاندان، ئەوەش چەندین ساڵە بە یانە شینەکە نەکراوە.

ئەگەر لیڤەرپوڵ بە سیانەی هێرشبەری ناسراوبێت “سەڵاح، مانێ، فێرمینۆ”، لەم وەرزەدا تۆفیز خاوەنی دۆمینیک کالڤێرت لیوین و جەیمس ڕۆدریگێز و ڕیچارلیسۆنە.

سیانەی ئێڤەرتۆن لەم وەرزەدا ڕکابەرانیان هەراسانکردووە و چەندین ئەنجامی گەورە و فراوانیان تۆمارکردووە، ئەرکیان بردنەوەیە لە خولی نایابی ئینگلیزی بەرانبەر لیڤەرپوڵ، کە ئەمەش ماوەی 10 ساڵە تۆمارنەکراوە.

سیلڤاین دێستن، یاریزانی دێرینی ئێڤەرتۆن دەڵێت، ” ئەنچلۆتی لەو چوارچێوە ئاڵتونییەدایە کە کلۆپ و گواردیۆلا و مۆرینیۆ تیایدا دەژین، بوونی ئەم ڕاهێنەرە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ گەیشتنی ئێڤەرتۆن بەو ئاستە بەرزە”.

لە مانگی ئەیلولی ڕابردوو، کالڤین لیوینی هێرشبەری تۆفیس و ئەنچلۆتی ڕاهێنەر خەڵاتی باشترین یاریزانن و ڕاهێنەری پریمەرلیگیان بەدەستهێنا، زۆرینەی هاندەرانی تۆپی پێی ئینگلتەرا پێیانوایە، بەهۆی بەهێزی شین پۆشەکانی لیڤەرپوڵەوە لەم وەرزەدا دێربی مێرسیساید بەهێزتر و جیاوازدەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕامۆس و مێسی بۆندی خه‌یاڵییان پێشکه‌شکراوه‌‌ و هه‌ڵوێستیان جیاوازه‌

یانه‌ زه‌به‌لاحه‌کانی ئه‌وروپا چاویان بڕیوه‌ته‌ مێسی و ڕامۆس و له‌ گواستنه‌وه‌کانی هاوینه‌ی 2021 مشتومڕێکی به‌هێز له‌باره‌یانه‌وه‌ دروستده‌بێت. ڕۆژنامه‌نوسانی…
Total
0
Share