دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەستپێدەكاتەوە

بڕیارە شەممەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق دوای كۆتاییهاتنی پشووی بەهارەی، دانیشتنەكانی دەستپێبكاتەوە و خوێندنەوە بۆ چەند پرۆژە یاسایەك بكات.

فەرمانگەی ڕاگەیاندنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بڵاویكردەوە، “لە دانیشتنی ڕۆژی شەممەی داهاتوودا، ئەنجومەنی نوێنەران گفتوگۆ لەبارەی دەستدرێژییەكانی ئیسرائیل بۆ سەر گەلی فەڵەستینی دەكات، هەروەها دەنگدان لەسەر پرۆژە یاسای پەسەندكردنی گواستنەوەی ئاسمانی نێوان عێراق و سعودییە”.

لە خاڵێكی دیكەی كارنامەی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقدا هاتووە، دەنگ لەسەر پرۆژە یاسای هەمواری یەكەمی كۆمپانیای نەوتی نیشتمانيی دەدرێت، گفتوگۆش لەبارەی پرۆژە یاسای دەستبەری كۆمەڵایەتی و خوێندنەوە بۆ پرۆژە یاسای سەرژمێری و سیستمی زانیاری جوگرافی دەكرێت.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) ئەتلەتیکۆ مەدرید بۆ جاری (11) لە مێژوویدا نازناوی لالیگای بەدەستهێنا

بابەتی دواتر

مامۆستایانی وانەبێژ: لە ئەگەری دانەمەزراندنمان كاردانەوەمان دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ئامادەین داهاتەكان رادەستبكەین بە مەرجێك سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم خەرجبكرێن

جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێم رایدەگەیەنێت، ئامادەین داهاتەكان رادەستبكەین بە مەرجێك سەرجەم شایستە داراییەكانی هەرێم خەرجبكرێت و جەختیكردەوە كە…
Total
0
Share