حەشدی شەعبی: ڕێککەوتنی عێراق و هەرێممان لەسەر شەنگال پێشێلنەکردووە

فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی، ئەمڕۆشەممە 20ی شوبات ڕەتیکردەوە کە ڕێککەوتنی دوولایەنەی نێوان عێراق و هەرێمیان پێشێلکردبێ و ڕایگەیاندووە کە هێزەکانیان لەدەرەوەی یەکە ئیدارییەکانی قەزای شەنگالن.

خەزیر مەتروحی، فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی حەشدی شەعبی بە میدیا عێراقییەکانی وتووە، “ئێمە پابەندین بە ڕێککەوتنی شەنگال، هیچ یەکەیەکیشمان لەناو قەزای شەنگالدا نییە، ئەو دەنگۆیانەشی باس لە بوونی هێزەکانی ئێمە دەکەن لە شەنگال دوورن لە ڕاستییەوە”.

وتیشی، “یەکەکانمان لەدەرەوەی شارۆچکەی شەنگال بڵاوکراونەتەوە، بەمەبەستی پاراستنی ناوچەکانی ڕۆژئاوای نەینەوا لە هەر هێرش و دزەکردنێکی چەکدارانی داعش، هەروەها پاراستنی ئەو ڕێڕەو و ڕێگایانەی کە ئاوارەکانی پێدا دەگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانیان”.

ئێوارەی ڕۆژی هەینی حەشدی شەعبی ئاشکرایکرد، هێزەکانیان لە شەنگال زیاتر بڵاودەکەنەوە و فەوجی سێی حەشدی شەعبی لە شەنگال پێکدەهێنن، ئەمە لەکاتێکدایە ڕێککەوتنی نیوان عێراق و هەرێمی کوردستان بڕیاری کردنەدەرەوەی سەرجەم هێز و گروپە چەکدارەکانی لەو قەزایە داوە.

پێشتریش بەغداد ڕایگەیاندبوو کە لە مانگی کانونی یەکەمی ڕابردووەوە دەستیان بەجێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە کردووە و هێزە حکومییە فیدراڵییەکان جێگەی هێزەکانی دیکەی شەنگال دەگرنەوە و هێزەکانی دیکە لە قەزاکە دەکرێنە دەرەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرپرسێکی حکومی بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستگیرکرا

بەتۆمەتی خراپ بەکارهێنانی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگای زیقار دەستگیرکرا. میدیاکانی عێراق بڵاویانکردەوە، هێزێکی ئەمنی هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی…
زیاتر ببینە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق: گرێبەستی کۆڕەک تێلیکۆم هەڵوەشێندرایەوە

دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گرێبەستی کۆمپانیای کۆڕەک تێلیکۆم هەڵوەشێندرایەوە. دەستەی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا…
Total
0
Share