ڕۆژئاوای كوردستان شەڕ لەنێوان وەزیرانی دەرەوەی توركیا و سوید دا دەنێتەوە

ئەمڕۆ سێشەممە 13ی تشرینی یەكەم، ئان لیندا، وەزیری دەرەوەی سوید سەردانی توركیا-ی كرد و لەگەڵ مەولود چاوش ئۆغڵو، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە دا كۆبووەوە و دواتر كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانیی هاوبەشیان ڕێكخست.

لە كۆنگرە ڕۆژنامەوانییەكەدا، وەزیری دەرەوەی سوید داواكاریی وڵاتەكەی و یەكێتیی ئەوروپای دووبارەكردەوە بۆ كشانەوەی توركیا لە ڕۆژئاوای كوردستان و وتی، “هەڵوێستی بەهێزی یەكێتیی ئەوروپا وەكو خۆی ماوە، بەردەوامین لە هاندانی توركیا بۆ كشانەوە.”
ئان لیندا ڕاشیگەیاند، “یەكێتیی ئەوروپا چاوەڕوانە توركیا هەنگاوی بنیاتنەرانە بنێت سەبارەت بە دیموكراسی و مافی مرۆڤ.”
قسەكانی وەزیری دەرەوەی سوید، وەزیری دەرەوەی توركیا-یان نیگەران كرد و بە تووڕەییەوە وتی، “هەوڵدەدەن وانەیەكی تایبەت بە مافی مرۆڤ و یاسا نێودەوڵەتییەكانەوە بدەن لەڕێگەی ڕەفتاری خۆسەپێنەرانە و بەكارهێنانی وشەی “هاندان”، ئەی بۆچی سوید بەرگری لە قوبڕسییە توركەكان ناكات؟”
مەولود چاوش ئۆغڵو ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد كە یەكێتیی ئەوروپا، توركیا هان نادات لە باكووری خۆرئاوای سوریا بكشێتەوە، “چونكە سێ ملیۆن پەنابەری تر دێنە توركیا و ڕوو لە ئەوروپا دەكەن.”
لە بەرامبەر وتەكانی وەزیری دەرەوەی توركیا دا، وەزیری دەرەوەی سوید وتی، “وەك میوانێك نامەوێت بچمە ململانێوە، هیوادارم لە توركیا دا ڕێگە بە هەموو كەسێك بدرێت وەكو تۆ ڕاشكاوانە گوزارشت لە بۆچوونەكانی بكات ئەی وەزیر.”
بابەتی پێشتر

یەكەم فیلمی جیهانی بە شێوەزاری عێراقی بەرهەمدەهێنرێت

بابەتی دواتر

كۆمپانیای ئەپڵ ئایفۆن 12ی نمایشكرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share