حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران کوژرانی دوو پێشمەرگەیی ڕاگەیاند

ئەو دوو پێشمەرگەیەی لە ڕوبەڕوبوونەوەکاندا کوژراون

حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لە ڕاگەیەندراوێکدا کوژرانی دوو پێشمەرگەیی خۆی لە نێوان بۆکان و مهابادا ڕاگەیاند.

لە ڕاگەیەندراوێکدا حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران (حدکا) ئاشکرایکردووە، ” له‌ ڕۆژانی ڕابردوودا دەستەیەک لە پێشمەرگەکانی شار و شاخ بە مەبەستی پەیوەندی لەگەڵ کۆمەڵانی خەڵکی ناوچەکانی بۆکان و مه‌هاباد، سەردانی ناوچەی شاروێرانی مەهابادیان کردووە و کاتژمێر 1:30 خولەکی بەیانیی پێنجشەممە،  چەکدارە دژی گەلییەکانی کۆماری ئیسلامی لە سێڕێیانی بورهان لە نێوان ئاواییەکانی بەردەمێش، زگدڕاو و قەرەبڵاغ بۆسە دادەنێنەوە و ته‌قه‌ له‌ تیمه‌كه‌ ده‌كه‌ن، کە پێشمەرگەکان بەمەبەستی پارێزگاری لەخۆیان ڕوبەڕویان بوونەتەوە”.

حدکا ئاشکرایکردووە، ” بەداخەوە لە ئاکامی تێکهەڵچوونەکەدا پێشمەرگەی شاخ “ئەنوەر نەسیریی چیانە” ناسراو بە “سمکۆ مەحمەڵ” و پێشمەرگەی شار “هاوڕێ سوهراب خەدیریپوور” ناسراو بە “شاخەوان” خەڵکی شاری مەهاباد شەهید بوون”.

ئاماژە بەوەشکراوە، لە تێکهه‌ڵچوونێکی بەرگریکارانەی کورت ماوەدا چەند چەکداری هێزەئەمنییەکانی ئێران کوژراون و بریندار بوون.

بابەتی پێشتر

هاتوچۆی هەولێر: شۆفێرێکی ژن هەڕەشەی لە کارمەندێکمان کردووە سەرپێچی بۆ نەنوسێت

بابەتی دواتر

پارێزگاری هەولێر: هەرکەسێک لە هەر پلە و پۆستێکدا بێڕێزی بە کارمەندانمان بکات سزای توند دەدرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوای سەركەوتنی بڕیارە تاقیكردنەوەی ئایەڵتس بەردەوام لە زانكۆی سلێمانی ئەنجامبدرێت

زانكۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە، بڕیارە لە مانگەكانی داهاتوو دەرفەتی ئەنجامدانی تاقیكردنەوەی ئایەڵتس بەردەوامبێت. بەپێی راگەیەندراوێكی زانكۆی سلێمانی كە وێنەیەكی…
Total
0
Share