تەیف سامی لەبارەی ناردنی مووچەوە دوا بڕیاریدا

وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، بۆ ناردنی مووچەی فەرمانبەران دەبێت حكومەتی هەرێمی كوردستان داهاتی نەوتی و نانەوتی رادەستبكەن و پەلەش بكەن لە تەوتینكردنی مووچە.

بەپێی راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی عێراق تێیدا هاتووە، ئەمڕۆ پێنجشەممە، تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق پێشوازی لە وەفدێكی مامۆستایانی پارێزگای سلێمانی كردووە و لە كۆبوونەوەكەدا تەئكید لە بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق كراوەتەوە بۆ تەوتینكردنی مووچەی مووچەخۆران و رادەستكردنی داهاتی نەوتی و نانەوتی.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە كۆبوونەوەكەدا هەردوولا كێشە هەڵپەسێردراوەكانی سێكتەری پەروەردەیان تاوتوێكردووە لەگەڵ گرتنەبەری جێبەجێكردنی رێوشوێنەكانی یاسای بودجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەرگریی شارستانیی هەولێر: بە وریاییەوە مامەڵە لەگەڵ داری کریسمسدا بکەن

بەرگریی شارستانیی هەولێر لەبارەی داری کریسمسەوە هۆشداری بە هاوڵاتییان دەدات. بەڕێوەبەرايەتیی بەرگریی شارستانیی هەولێر، لە راگەیەندراوێکدا دەڵێت، داری…
Total
0
Share