زیاتر لە 40 ملیار دیناری گەنمی جوتیاران ئامادەیە و نرخی ئەمساڵی گەنمیش دیاریکراوە

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم نرخی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ ئاشکرادەکات و ئەوەش ئاشکرا دەکات، کە ئەمساڵ بۆ هەر تۆنێک بڕی 50 هەزار زیادکراوە.

وەزارەتی پیشەسازی و بازرگانی ڕایگەیاندووە، “لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەو بڕە ئاشکرا دەکرێت، کە لە جوتیاران وەردەگیرێت و پارەی ساڵی ڕابردووی جوتیارانیش بەم نزیکانە دابەشدەکرێت”.

بڕی ئەو پارەیەی ئامادەیە بدرێتە جوتیاران بۆ گەنمی ساڵی ڕابردوو بەم شێوەیەیە:

سلێمانی:- (23٫750)بیست و سێ ملیارو حەوت سەدو پەنجا ملیۆن دیناری بۆ هاتووە.

هەولێر:-(11٫907)یازدەملیار و نۆسەدو حەوت ملیۆن دیناری بۆهاتووە.

دهۆک :-(10٫765 ٫)دە ملیارو حەوت سەدو شەست وپێنج ملیاری بۆ هاتووە.

بەپێی ڕاگەیەندراوی وەزارەتی بازرگانی، هەموو ئەو پارەیە لە دوو هەفتەی داهاتوودا بەسەر جوتیارانی پارێزگاکانی هەرێمدا دابەشدەکرێت.

هاوکات نرخی وەرگرتنی گەنمی ئەمساڵ لەلایەن وەزارەتەکەوە ئاشکراکراوە، کە بەم شێوەیە دەبێت:

1- گەنمی نمرە یەک بە (610)شەش سەدو دەهەزار دینارە .

2-گەنمی نمرە دوو(530)پێنج سەدو سی هەزار دینار .

3-گەنمی نمرە سێ بە( 470 )چوارسەدو حەفتا هەزاردیارە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی: سەرەڕای قەدەغەکردنی بەڵام مارکێتەکانی هەرێم پڕن لە مریشکی بەستوو

سەرۆکی کۆمەڵەی کێڵگە پەلەوەرییەکانی سلێمانی ئاشکرایکرد، تاوەکو ئێستاش سەرەڕای بڕیاری قەدەغەکردنی، بەڵام مارکێتەکانی هەرێمی کوردستان پڕن لە مریشکی…
Total
0
Share