لە کۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستاندا پرسی هەڵبژاردنی پێشوەخت لە عێراق تاوتووێکرا و کۆبوونەوەکە ڕونیکردەوە کە هاوپەیمانی لەگەڵ گۆڕان و لێکتێگەیشتن لەگەڵ لایەنەکانی دیکە دەبێتە مایەی ئارامی و تەبایی.
لە ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، ” کۆبوونەوەکە چەند تەوەرێكی گرتبۆوە خۆی، ئەنجومەنی سەركردایەتی تەئكیدی كردەوە لەسەر گرنگی و بایەخی پێكهێنانی لیستی هاوپەیمانی كوردستان لەنێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان و لێكتێگەیشتنی چەند لایەنێكی كوردستانی بۆ هەڵبژاردنەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق كە وا بڕیارە رۆژی-10-10-2021 ئەنجامبدرێت”.
ئەنجومەنی سەركردایەتی لە كۆبوونەوەكەیدا هەڵوەستەی جددی لە ئاستی رەوشی ئەمنی، سیاسی و خزمەتگوزاریی، ناوچە جێناكۆكەكان بە گشتی و كەركوك و خانەقین بەتایبەتی كردووە و پێی وابووە باشترین رێووشوێنی دابینكردنی ئاشتی و ئارامی و پێكەوە ژیانی ئاشتیانەی نێوان پێكهاتەكان لەو ناوچانە بە سەرخستنی ژیرانەی بەرنامەی هەماهەنگی هاوبەشی نێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عیراق و هێزە ئەمنییەكان دەبێت.
دەقی ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەکە: