بلینكن و لاڤرۆڤ یەكەم دیداریان ئەنجامدا

سێرگی لاڤرۆڤ و ئەنتۆنی بلینكن

وەزیری دەرەوەی ئەمریكا دەڵێت، ویلایەتە یەكگرتووەكان دەیەوێت هەماهەنگی لەگەڵ ڕوسیا بكات بۆ ئەوەی جیهان زیاتر “سەقامگیربێت”، هاوتا ڕوسیەكەشی ئامادەیی وڵاتەكەی بۆ تاوتوێكردنی سەرجەم پرسەكان ڕادەگەیەنێت.

ڕۆژی چوارشەممە یەكەم دیداری نێوان ئەنتۆنی بلینكن وەزیری دەرەوەی ئەمریكا لەگەڵ سێرگی لاڤرۆڤ-ی هاوتا ڕوسیەكەی بەڕێوەچوو.

دەربارەی ناوەرۆكی دیدارەكە، كە لە پەراوێزی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی ناوچەی جەمسەری باكوور لە ڕیكیاڤیك (پایتەختی ئایسلەندا) بەڕێوەچوو، بلینكن وتی، “ئەگەر توانرا سەرانی ڕوسیا و ویلایەتە یەكگرتووەكان بەشێوەی هەماهەنگی پێكەوە كاربكەن.. جیهان زیاتر سەقامگیر دەبێت”.

لە بەرامبەردا لاڤرۆڤ وتی، مۆسكۆ ئامادەیە بۆ تاوتوێكردنی سەرجەم پرسەكان لەگەڵ ویلایەتە یەكگرتووەكان ئەگەر گفتوگۆگان “ڕاستگۆیانە و لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی بەرامبەر بێت”.

دیدارەكە یەكەم دیداری ئاست بەرزی نێوان هەردوو وڵاتە لەدوای ئەوەی جۆ بایدن، سەرۆكی ئەمریكا پۆستەكەی لە كانونی دووەمی ڕابردووەوە وەرگرتووە.

پەیوەندییەكانی نێوان ئەمریكا و ڕوسیا گرژە، بەتایبەت دوای ئەوەی ڕوسیا نیمچە دورگەی قرم-ی ئۆكرانی خستە پاڵ خۆی، سەرەڕای جەنگ لە ئۆكرانیا و، ململانێكانی سوریا، هەروەها ژەهراویكردنی ئەلێكسی ناڤالنی بەرهەڵسكاری ڕوسی.

بەهۆیانەوە واشنتن زنجیرەیەك سزای بەسەر مۆسكۆ-دا سەپاند، بەمدواییەش ڕایگەیاند كۆتوبەندەكانی لەسەر هەناردەی شمەكە هەستیارەكان بۆ ڕوسیا فراوان دەكات.

س: ئەلحوڕە

بابەتی پێشتر

هەنگاوەكانی پڕكردنەوەی كەلێنە ئەمنییەكانی نێوان پێشمەرگە و سوپا خێراتر بوون

بابەتی دواتر

پەنابەرانی ڕۆژهەڵات گردبوونەوە و داوای وەڵام لە نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share