لە ئەنجومەنی نوێنەرانەوە دوو پرۆژەیاسا بۆ لێبوردنی گشتی ئامادە دەكرێت

لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دوو ڕەشنووسی پرۆژەیاسای بۆ دەركردنی لێبوردنی گشتی بۆ زیندانیكراوان ئامادەكردووە، ئەندامێكی لیژنەكەش دەڵێت، لێخۆشبوونەكە ئەو كەسانە ناگرێتەوە ،كە بەتاوانی گەورە سزادراون.

حەسەن فەدعەم، ئەندامی لیژنەی یاسایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، لەئێستادا لیژنەكەیان دوو ڕەشنوسی پرۆژەیاسای ئامادەكردووە، بۆ دەركردنی لێبوردنی تایبەت بۆ بەشێك لە گیراوان.

بەوتەی ئەو پەرلەمانتارە، لە ڕەشنوسی یەكەمی پرۆژەیاساكە، ئەو تاوانبارانە لە بڕیاری لێبوردنی گشتی سوودمەند نابن، كە بە تاوانی گەندەڵی و كارگێڕی، یاخود لەسەر بازرگانیكردن بەماددەی هۆشبەر زیندانی كراون، لە رەشنووسی دووەمی پرۆژەیاساكەشدا سزادراوان سەرپشك كراون، لە تەواوكردنی ماوەی زیندانییەكەیان لە زیندان، یاخود پێدانی بڕێك پارە بەگوێرەی ماوەی زیندانیكردنیان.

حەسەن فەدعەم جەختی لەوەشكردووەتەوە، هەردوو ڕەشنوسی پڕۆژەیاساكە لە لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەران ئامادەیە و چاوەڕوانی سەرۆكایەتی پەرلەمان دەكات، تابكرێت بە پرۆژەیاسا و لە كارنامەی دانیشتنەكانی داهاتوو دابنرێت.

بابەتی پێشتر

تۆتنهام 1-2 ئەستۆن ڤێلا

بابەتی دواتر

کریستاڵ پاڵاس 1-3 ئارسیناڵ

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوه‌ى هه‌ماهه‌نگی: ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌وین خۆمان حكومه‌ت پێكده‌هێنین

سه‌ركرده‌یه‌كى چێوەی هه‌ماهەنگیی شیعه‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ سه‌در ڕێكنه‌كه‌ون خۆیان گه‌وره‌ترین كوتله‌ى په‌رله‌مانی و حكومه‌ت پێكده‌هێنن. وائیل ڕكابی،…
Total
0
Share