ئەندامێكی لیژنەی كاروباری پێشمەرگە لە پەرلەمانی كوردستان ئاشكرایدەكات، كۆتایی ئەم هەفتەیە سێ موچەكەی لیوا هاوبەشەكان بەسەریەكەوە دابەشدەكرێت.
باڵانبۆ محەمەد، ئەندامی لیژنەی كاروباری پێشمەرگەی پەرلەمانی کوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “وەزارەتی پێشمەرگە پێیڕاگەیاندون، 20ی ئەم مانگە لیوا هاوبەشەکانی وەزارەت سێ موچە بەسەریەکەوە وەردەگرن”.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆی كێشەیەكی تەكنیكییەوە پێش جەژن وەزارتی پێشمەرگە نەیتوانی موچەكان دابەشبكات.
هاوكات سەرچاوەیەكی باڵا لە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەو موچەیەی لیوا هاوبەشەكان وەریدەگرن، بە بێ لێبڕین دابەشدەكرێت و موچەی تەواوەتی وەردەگرن.