نرخی نەوت بۆ ماوەیەك چووە سەروو 69 دۆلار

گەشبینی بەرامبەر بەرزبوونەوەی خواست لەسەر نەوتی خاو، بۆ ماوەیەكی كەم نرخی نەوتی گەیاندە سەروو 69 دۆلار، دواتر هاتەوە خوارەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە لە كاتی كردنەوەی بازاڕە جیهانییەكان، نرخی نەوتی برێنت بە سەروو 69 دۆلار دەستیپێكرد و بۆ ماوەیەك بەو شێوەیە مایەوە، دواتر نزیكەی 40 سەنت هاتە خوارەوە بەرەو 68.60 دۆلار.

نرخی نەوتی تەکساسی ئەمریکاش بە سەروو 65.30 دۆلار مامەڵەی پێوەدەكرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوت پەیوەندیی بە كرانەوەی بازاڕەکان و هەڵگرتنی قەدەغەی هاتوچۆوە هەیە لە زۆرێك لە وڵاتانی جیهان، بۆیە پێشبینییەكان لەبارەی خواست لەسەر نەوت لە بەرزبوونەوەدایە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

رێباز حەملان: دابینکردنی مووچە کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمە

بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق رایدەگەیەنێت، دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران، کاری لەپێشینەی حکومەتی هەرێمی کوردستانە. رێباز حەملان، بریکاری پێشووی…
Total
0
Share