لیژنەی دارایی: چاوەڕوانین لەم مانگەدا هەمواری بودجە بگات

سەرۆكی لیژنەی دارایی نوێترین زانیاری لەبارەی گەیشتنی پرۆژەی هەمواری بودجەی ئەمساڵ دەخاتەڕوو.

عەتوان عەتوانی، سەرۆكی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، چاوەڕوانن لەم مانگەدا خشتەكانی تایبەت بە بودجەی 2024 بگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.

وتیشی، “هەوڵدەدەین بۆ راستكردنەوەی ئاراستەی بودجە لەڕێی زیادكردنی داهاتە نانەوتییەكان، هاندانی كەرتی تایبەت و كەمكردنەوەی خەرجیی بەكاربردن”.

پێشتریش موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران لە لێدوانێکدا راگەیاند، گۆڕانکاری لە خشتەی یاسای بودجەی فیدڕاڵی کراوە بەهۆی زیادبوونی بودجەی بەکاربردن و وەبەرهێنان و تەرخانکردنە داراییەکان بۆ مووچەی فەرمانبەران و خانەنشینان و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتی و کارتی بەشەخۆراک، لە ئەنجامیشدا ناردنی خشتەی بودجە بۆ ئەنجومەنەکە دواکەوتووە.

بە گوێرەی قسەکانی موعین کازمی، بودجەی گشتیی ئەمساڵ، 228 ترلیۆن دیناری تێپەڕکردووە، دوای ئەو زیادبوونانەی روویداوە و پێشبینی دەکرێت نزیکەی 80 ترلیۆن دینار کورتهێنانی دارایی هەبێت.

جەختیشیکردووەتەوە، دوای گەڕانەوەی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە ئەمریکا دەنگ لەسەر خشتەی بودجەی فیدڕاڵی دەدات و لە کۆتایی ئەم مانگەدا دەگاتە ئەنجومەنی نوێنەران.

بابەتی پێشتر

وەزیری سەرچاوەکانی ئاوی عێراق: لەگەڵ سەرۆکی تورکیا کار بۆ کۆتاییهێنان بە دۆسیەی ئاو دەکەین

بابەتی دواتر

رێوی.. ئاژەڵێکی گۆشتخۆر و مەترسیدار

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share