لە هەرێم حەوت كەسی دیكە بە كۆرۆنا گیانیان لەدەستدا

وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان ڕایگەیاند، لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو، 499 توشبوی دیكەی كۆرۆنا تۆماركراوە، حەوت كەسیش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی، ئاماری 24 كاتژمێری ڕابردوی كۆرۆنای بڵاوكردەوە و بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەش، 499 حاڵەتی نوێی توشبوون بە كۆرۆنا تۆماركراوە و 787 توشبووی دیكەش چاكبووەتەوە.

ئاماژەی بەوەشداوە، هەر لەوماوەیەدا حەوت كەس بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لە دەستداوە.

كۆی گشتی توشبوان بە كۆرۆنا لە هەرێم گەیشتە، 160 هەزار و 530 توشبوو، لەو ژمارەیەش 143 هەزار و 861 كەس چاكبونەتەوە، چوار هەزار و 157 توشبویش بەهۆی ڤایرۆسەكەوە گیانیان لە دەستداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سیناتۆرێك: دەبێت پشتیوانیی ئەمریکا بۆ هاوپەیمانە کوردەکان بەردەوام بێت

پاش پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ مەزڵوم عەبدی، سیناتۆرێكی ئەمریكی رایدەگەیەنێت، دەبێت پشتیوانیی ویلایەتە یەكگرتووەكان بۆ هاوپەیمانە کوردەکان بەردەوام بێت.…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دارایی: ئەمڕۆ گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دینار قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكرا

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، “گرێبەستی وەرگرتنی 250 ملیار دیناری وەك قەرز لە رێگای بانكی رافیدەینەوە واژووكراوە و چاوەڕوانین…
Total
0
Share