کۆمەڵ پەیامی هاوخەمی و پاڵپشتی گەیاندە کونسوڵخانەی فەڵەستین

ئەمڕۆ 15ی ئایار، شاندێکی کۆمەڵی دادگەریی کوردستان، پەیامی هاوخەمی و پاڵپشتی حزبەکە و کەسی یەکەمی حزبەکەی گەیاندە کونسوڵی فەڵەستین لە هەرێمی کوردستان.

شاندەکەی کۆمەڵی دادگەریی به‌نوێنه‌رایه‌تیی عه‌لی باپیر، له‌شاری هه‌ولێر سه‌ردانی كونسوڵخانه‌ی فه‌ڵه‌ستینیان كردووە و  له‌لایه‌ن نه‌زمی حزووریی سه‌ركونسوڵی  كونسوڵخانه‌وه‌ پێشوازییان لێكراوە.

بەپێی زانیارییەکان شاندەکەی کۆمەڵ نامەیەکی عەلی باپیری، سەرۆکی کۆمەڵەی دادگەرییان گەیاندووەتە کونسوڵخانەی فەڵەستین و لە نامەکەدا عەلی باپیر ڕایگەیاندووە، ” سەرەنجام ئەو ڕۆژە دوور نابێت، کە ئەو قەوارە زایۆنییە، لە نیشتمانی ئیسلامییدا کۆتایی پێبێت، کە دەستی گرتووە بەسەر مزگەوتی ئەقسا یەکەمین قیبلەی مسوڵمانان ‌و سێیەمین حەڕەمیان”.

ڕاگەیاندنی سەرۆکی کۆمەڵی دادگەریی ڕایگەیاندووە، سه‌ركونسوڵی فه‌ڵه‌ستین دوایین پێشهات‌ و ڕووداوه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خستووەتەڕوو و، هیوای خواستووە به‌زووترین كات ئه‌و شه‌ڕو كوشتاره‌ی وڵاته‌كه‌یان كۆتایی پێ بێت.

بابەتی پێشتر

دایک و باوکێک لە کاتی ڕزگارکردنی منداڵەکەیان خنکان

بابەتی دواتر

فرایبۆرگ 2-2 بایرن میونشن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share