ئیلۆن مەسك ڕۆژانە 4 ملیار دۆلار لەدەستدەدات

ئیلۆن مەسك

سامانی ئیلۆن مەسك،ی گەورە سەرمایەداری ئەمریكی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە زیاتر لە 20 ملیار دۆلار كەمیكرد، پاش دابەزینی پشكی كۆمپانیای (تێسلا) وەك ئەوەی گۆڤاری فۆڕبس-ی ئەمریكی بڵاویكردووەتەوە.

گۆڤارەكە ئاشكراشیكرد، سامانەكەی مەسك لەم هەفتەیەدا بە بڕی 20.5 ملیار دۆلار كەمیكردووە و گەیشتووەتە 145.5 ملیار دۆلار، دوای ئەوەی پشكەكانی كۆمپانیای (تێسلا)ی تایبەت بە دروستكردنی ئۆتۆمبێلی كارەبایی، كە ماسك دامەزرێنەر و بەڕێوەبەریەتی، لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە ڕووی لە دابەزین كرد.

ئاماژەی بەوەشكرد، بەهۆیەوە مەسك دابەزیووە بۆ ڕیزبەندی سێیەم لە لیستی گەورە دەوڵەمەندەكانی جیهان.

دوێنێ ملیاردێرە ئەمریكییە ڕایگەیاند، كۆمپانیای تێسلا فرۆشتنی ئۆتۆمبێلە كارەباییەكانی بە دراوی (بیتكۆین) ڕاگرتووە، ئەمەش بووە هۆی دابەزینی بەهای دراوە ئەلیكترۆنییەكە بەڕێژەی 29%، لەو لوتكەی نرخەی لە نیسانی ڕابردوو تۆماریكرد، هەر ئەمەش بووە هۆی دابەزینی پشكی تێسلا بە ڕێژەی 3%.

س: نۆڤۆستی + RT

بابەتی پێشتر

بومەلەرزەیەك بە گوڕی 6.6 پلە ئەندۆنیسیای هەژاند

بابەتی دواتر

تەندروستیی جیهانی پێشبینی مەترسیدار لەبارەی كۆرۆنا لەمساڵدا دەخاتەڕوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share