دوای ئەوەی تۆڕی میدیایی ئێستا بڵاویکردەوە، هیچ دامودەزگایەکی فەرمیی هەرێمی کوردستان کاردانەوەیان لەسەر هێرشکردنە سەر خێزانێکی شاری هەولێر لەلایەن ژمارەیەک تورکەوە نەبووە، پارێزگاری هەولێر ڕونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە و چەند داواکارییەکی خستەڕوو.
لە ڕونکردنەوەیەکدا لەسەر ئەو ڕووداوە نوسینگەی ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، “دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆیەک، کەتێیدا خێزانێکی شاری هەولێر، لەلایەن چەند کەسێکەوە لە وڵاتی تورکیا و لەنێوان هەردوو شاری (مێرسین و ئەدەنا) بەشێوەیەکی زۆر نامرۆڤانە هێرشیان دەکرێتەسەر و لێیان دەدرێت، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، پەیوەندی بەو خێزانە و کەسوكاریانکرد و دڵنیایکردنەوە، کە لەگەڵ لایەنە فەرمییەکان لەسەر هێڵدەبێت بۆ دەستگیرکردنی تاونباران و بەسزاگەیاندنیان”.
لە ڕوونکردنەوەکەدا هاتووە،”ئێوە کەسوکاری ئێمەن و لهههر شوێن و جێگهیهك بێت کردەوەی لەمجۆرە بەرامبەر بەهاوشارییانی خۆمان قبوڵناکەین و بەتوندی سەرکۆنەی دەکەین”.
سەبارەت بەو بابەتە پارێزگاری هەولێر ئەمداواکارییانەی ئاڕاستەی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان و کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەولێر کردووە:
یەکەم/ داوا دەکەین لەزووترین کاتدا پهڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم بابەتە بکرێتهوه و لەڕێگەی یاساوە هۆکاری ئەو پەلاماردان و هێرشکردنە نامرۆڤانەیە بۆ سەر ئەو خێزانە یەکلابکرێتەوە و پەلاماردەر و تاوانباران بەسزای توندی یاسایی خۆیان بگەێنن.
دووەم/ داو لەکونسڵخانەی گشتیی وڵاتی تورکیا لە هەولێر دەکەین، بەفەرمی بۆ ڕای گشتی ڕوونکردنەوە بدات و هۆکاری پەلاماردان و هێرشکردنە سەر هاوڵاتییانی ئێمە لەوڵاتەکەیان ڕوونبکاتەوە.
سێیەم/ وەک پارێزگای هەولێر، بەهەمووشێوەیەک کاری لەمجۆرە لەژێر هەر پاساوێک و بڕوبیانیویەک بێت لەلای ئێمە قەبوڵکراو نییە و کارێکی نادروستە و بەتوندترین شێوە سەرکۆنەی دەکەین، قبوڵیشمان نییە لەهیچ شوێنێک هاوشاریانی ئێمە بێڕێزیان بەرابەمبەر ئەنجامبدرێت.
لینکی ئەو هەواڵەی تۆڕی میدیایی ئێستا پێشتر لەبارەی نەبوونی کاردانەوەی لایەنە فەرمییەکان بڵاویکردەوە: