مستەفا کازمی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئیدانە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند، “عێراقییەکان و فەڵەستینییەکان پەیوەندییەکی مێژوویان لە نێواندا هەیە و ئەو هێرشانەی ئیسرائیل لەم چەند ڕۆژدا ئەنجامیداوە ئیدانە دەکەین”.

نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی و مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە، کازمی ڕایگەیاندووە، “هەموو هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و مزگەوتی ئەقسا ئیدانە دەکەین، فەڵەستینییەکان خەباتی زۆریان کردووە بۆ پاراستنی نیشتمانی خۆیان”.

کازمی پێشوازیکردووە لە جۆش و خرۆشی خەڵكی فەڵەستین لە یەکەم ڕۆژی جەژندا لە مزگەوتی ئەقسا، کە بەو شێوەیە سووربوون لەسەر فەڵەستینیبوونی خۆیان و پارێزگاری لە سیمبولەکانیان.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەڕی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە، حەماس لەسەرەتای گرژییەكانەوە نزیكەی هەزار و 500 موشەکی ئاڕاستەی ناوچە جیاوازەکانی ئیسرائیل کردووە، سوپای ئیسرائیلیش چەندین ناوەند و بارەگای ئەمنی و شوێنی نیشتەجێبوونی حەماسی لە كەرتی غەززە بۆردومان کردووە.

بابەتی پێشتر

لیڤاندۆڤیسکی: ڕۆبێرتۆ باجیۆ بە نمونەی باڵای خۆم دەزانم

بابەتی دواتر

هەرێم.. 636 توشبووی كۆرۆنا و زیاتر لە هەزار چاكبوونەوە تۆماركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share