بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆكی هەولێر دەدرێت

سەرۆكی حكومەت لەمیانەی بەسەركردنەوەی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك

سەرۆكی حكومەتی هەرێم بەڵێنی چارەسەركردنی كێشەی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆكی هەولێر دەدات و دامودەزگاكانیش بۆ چارەسەری كێشەی هاوشێوە لە ناوچەكانی دیكە ڕادەسپێرێت.

مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ چوارشەممە لە وتەیەکدا، مژدەی بە خاوەن زەوییەکانی هەشتی حەسارۆک لە هەولێر دا کە لە ئایندەیەکی نزیکدا کێشەکانیان چارەسەردەکات و بوار بۆ پێدانی مۆڵەتی بیناکردن دەکرێتەوە و پرۆسەی گەیاندنی خزمەتگوزاری بۆ ئەو زەوییانە بەپێی پلانێکی گونجاو دەستپێدەکات.

مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەشدا کە دامودەزگاکانی حکومەتی ڕاسپاردووە لە شوێنەکانی تریش کێشەی هاوشێوە چارەسەربکەن و خزمەتگوازریی پێبگەیەنن، بۆ ئەوەی لە کاتێکی زوودا ئاوەدانیی لەو شوێنانە دەستپێبکات.

ئەو وتانەی سەرۆكی حكومەت ئێوارەی ئەمڕۆ لەمیانەی سەردانكردنی زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك-دا بوو، كە نزیكەی 16 هەزار پارچە زەوین و دەكەونە بەشی خۆرهەڵاتی هەولێر‌ و نزیك ڕێگای كەسنەزان، بە یاوەری هەریەك لە وەزیری شارەوانی و گەشتوگوزار و پارێزگاری هەولێر.

لەمیانەی بەسەركردنەوەكەدا هەریەك لە وەزیری شارەوانی و پارێزگاری هەولێر ڕوونکردنەوەیان لە بارەی کێشە و گرفتەکانی ئەو زەويیانە خستەڕوو.

لە ساڵی 2002ەوە خاوەن زەوییەكانی هەشتی حەسارۆك داوادەكەن حكومەتی هەرێم ڕێگایان پێبدات خانوو لەسەر زەوییەكانیان دروستبكەن و خزمەتگوزاری پێبگەیەنێت، بۆ ئەوەش لە ڕابردوودا چەندین گردبوونەوە و خۆپیشاندانیان ئەنجامداوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان: بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن شەممە چاودێریی مانگ دەکەین

وتەبێژی یەکێتیی زانایانی ئایینیی کوردستان، رایگەیاند، “بۆ دیاریکردنی یەکەم رۆژی جەژن شەممە چاودێریی مانگ دەکەین”. د. عەبدوڵڵا شێرکاوەیی،…
زیاتر ببینە

راپۆرتێک: هەرێم ئامادەکارییەکانی بۆ رادەستکردنی نەوت بە سۆمۆ دەستپێکردووە

رۆژنامەی عەرەبییە جەدید ئاشکرایدەکات، کۆمپانیا بیانییەکان دەستیان بە گەڕانەوە بۆ کێڵگە نەوتییەکان کردووە و هەرێمیش ئامادەکارییەکانی بۆ رادەستکردنی…
زیاتر ببینە

موعین کازمی: بە تەوتینكردنی مووچە عیراق پابەند دەبێت بەپێدانی مووچەی فەرمانبەرانی سلێمانی هاوشێوەی پارێزگاكانی دیكەی عێراق

ئەندامێکی عەرەبی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، دڵنیایی دەداتە فەرمانبەرانی سلێمانی کە تەوتینکردنی مووچەکانیان چارەسەری کێشەی مووچە دەکات…
Total
0
Share