وەزاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ڕایگەیاند، لە هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كه‌رتی غه‌زە، 56 كەس كوژراون كە 14 یان منداڵە.
ئه‌شره‌ف قویرە، وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی فه‌ڵه‌ستین ڕایگه‌یاندووە، ژماره‌ی كوژراوانی هێرشه‌كانی ئیسرائیل بۆ سه‌ر كەرتی غەزە بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، تا ئێستاش 56 كەس كوژراون كە 14 یان منداڵە، هەروەها پێنج لە كوژراوەكانیش ژنن.
ڕونیشیكردووەتەوە، كۆی گشتی برینداره‌كانیش گه‌یشتوه‌ته 335 كه‌س و برینی بەشێكیان سەختە.
هاوكات گرژییەكان بەردەوامی هەیە، میدیاكانی ئیسرائیل بڵاویانكردەوە، كە چەند پێگەیەكی بەرپرسانی حەماس لە لایەن سوپای ئیسرائیلەوە كراوەتە ئامانج.
ئاماژەیان بەوەشكردووە، به‌هۆی ته‌قاندنی موشهكەكانی حەماسەوە پێنج هاوڵاتی ئیسرائیلی كوژراون.
لەلای خۆشیەوە، كه‌تائیب قه‌سام وه‌ك باڵی سه‌ربازی بزوتنه‌وه‌ی حه‌ماس ڕایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه له ڕێگه‌ی 100 موشه‌كه‌وه هێرشیانكردوه‌ته سه‌ر ته‌لئه‌بیب.
ئەوەش لەكاتێكدایە، هەینی ڕابردوو بە هەزاران گەنجی فەڵەستینی بۆ نوێژكردن چوونە مزگەوتی ئەقسا، دواتر بەشێكیان خۆپیشاندانیان دژی ڕاگواستنی زۆرەملێ و کێشەکانی نێوان ئیسرائیل و فەڵەستین ئەنجامدا و بەهۆی دروستبوونی گرژییەوە 200 هاوڵاتیی فەڵەستینی و 17 ئەندامی هێزە ئەمنییەكانی ئیسرائیل برینداربوون.
دواتر بزوتنەوەی حەماس ژمارەیەك موشەكی ئاڕاستەی ئیسرائیل كرد لە كاردانەوەی ئەو هێرشانەش سوپای ئیسرائیل بەچڕی بۆردومانەكانی بۆ سەر كەرتی غەزە دەستپێكردووە و تا ئەمڕۆش ئەوهێرشانە بەردەوامی هەیە.