لە سنوری كفری هێرشكرایە سەر سەنگەرێكی پێشمەرگە

ئەمشەو داعش هێرشیكردە سەر سەنگەرێكی هێزەكانی پێشمەرگە لە سنوری قەزای كفری و پێشمەرگەیەك بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شەهیدبوو.

پەیامنێری تۆڕی میدیایی ئێستا لە كفری ڕایگەیاند، داعش هێرشیكردووەتە سەر سەنگەرێكی هێزەكانی پێشمەرگەی لیوای 136 لە گوندی بەلەگە كە سەر بەناحیەی زینانەیە لە كفری.

وتیشی، تائێستا دیار نیە داعش هێرشەكەی لە ڕێگەی قەناسەوە ئەنجامداوە یاخود هێرشی چەكداریی بووە.

بەگوێرەی زانیارییەكانی پەیامنێری ئێستا، پێشمەرگەیەك كە لەهێرشەكەدا برینداربوو، بەهۆی سەختی برینەكەیەوە شەهیدبوو بەناوی (محسن گەورەیی).

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: تەنانەت لە کاتی شەڕ و ناسەقامگیریشدا، ڕێگەی داهێنانمان هەڵبژاردووە

قوباد تاڵەبانی، ڕایگەیاند، تەنانەت لە کاتی شەڕ و ناسەقامگیریشدا، ڕێگەی داهێنانمان هەڵبژاردووە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان،…
Total
0
Share