یەکەمین کاردانەوەی ئێران بەرامبەر بە هەواڵەکەی یاهوو نیوز

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران یەکەمین کاردانەوەی بەرامبەر هەواڵەکەی یاهوو نیوز نیشاندا و ڕایگەیاند، “بەشێکی زۆری ئەو زانیارییانەی بڵاوکراوەتەوە، لە ئێران شاراوە نەبووە”.

سەعید خەتیبزادە، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئۆنلایندا ڕایگەیاندووە، “دۆسیەی تیرۆری قاسم سولەیمانی، لە وەزارەتی دادی ئێران و هەروەها لەگەڵ لایەنی دادوەری لە عێراق هەماهەنگی دەکرێت، لەبارەی هەر زانیارییەکی نوێ لەسەر ئەو پرسە، بەڵام ئێران خۆی بەشێکی زۆری زانیارییەکان دەزانێت و شارەوا نییە”.

بە وتەی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران، ئەو وڵاتە لێکۆڵینەوە لە هەر زانیارییەک دەکات، ئەگەر بۆ ئێران تازەبێت و لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندیدار بەو پرسە بەدواداچوونی بۆ دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: ژیانی خەڵکەکەمان لەوە گەورەترە بکرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان

سەرۆكی یەكێتی رایدەگەیەنێت، ژیانی خەڵکەکەمان زۆر لەوە گەورەترە کە بکرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان. بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی…
Total
0
Share