بەهۆی تەقینەوەی مینێکەوە گەنجێکی 29 ساڵ گیانی لە دەستدا

ئێوارەی ئەمڕۆ دوای ئەوەی گەنجێکی دانیشتووی قەزای چۆمان، سەردانی کوێستانەکانی بەردەبووکی کردبوو لەو ناوچەیە، مینێکی پێدا تەقیوەتەوە و گیانی لە دەستداوە.

بەپێی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی ئێستا، گەنجەکە تەمەنی 29 ساڵە و ناوی (شوان جەمال)ە و خێزاندارە، ئەمڕۆ 9ی ئایار بەمەبەستی هێنانەوەی گژوگیا سەردانی کوێستانەکانی بەردەبوکی کردووە.

هاوکات بەرێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین /هەولێر، ئەوەی پشتڕاستکردووەتەوە کە گەنجەکە لەو کوێستانە مینێکی دژە کەسی لە جۆری V69 پێداتەقیەوە و پاشان گیانی لەدەستداوە.

بەپێی ئاماری دەزگای کاروباری مین ڕووبەری پیس بوو بە مین و تەقەمەنی لە كوردستان زیاد لە 776,000 مەتر دووجا بووە، دەزگای گشتی كاروباری مین بەهاوكاری رێكخراوە ناوخۆیی و نێو دەوڵەتیەكان توانیوویەتی رووبەرێكی فراوان پاك بكاتەوەو تەنها 257,000,000 مەتر دووجا ماوە پاكبكرێتەوە تیمەكانی مینلابەری ڕۆژانە بە بەردەوامی كاری پاكسازی لە كێڵگە مینەكان دەكەن بۆ پاككردنەوەی ناوچەکان لە مەترسیەكانی مین و تەقەمەنی.

دەزگای گشتی کاروباری مین لە هەرێمی کوردستان لە ماوەی ساڵیکدا 8 هەزار و 489 پارچە تەقەمەنی و مینی  لابردووە، كە مینی دژەكەسی و دژە تانك و تەقەمەنی سەرپێی(IED) و پاشماوەی جەنگی لەخۆ گرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ: ئەوانەی فۆڕمی خۆراکیان سەر بە کەرکوکە سبەی دەتوانن نەوت وەربگرن

قائیمقامیەتی چەمچەماڵ رایدەگەیەنێت، ئەو هاوڵاتییانەی کە فۆڕمی خۆراکەکانیان سەر بە کەرکوکە، سبەی دەتوانن لە چەمچەماڵ نەوت وەربگرن. قائیمقامیەتی…
زیاتر ببینە

هۆبەی کشتوکاڵی مەخمور بۆ هاوڵاتییان: ئەگەر سێوی شەیتان-تان بینی پەیوەندیمان پێوەبکەن

هۆبەی کشتوکاڵی مەخمور لە ئاگادارییەکدا بۆ جوتیارانی سنوورەکەیان لەبارەی جۆرە ڕووەکێک بڵاویکردەوە، لەکاتی بینینیدا دەستبەجێ پەیوەندیی بە بەشی…
Total
0
Share