ڕیاڵ مەدرید نیشانەی لە داواکراوێکی بەرشلۆنە گرتووەتەوە

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی هەوڵەکانی بە ئاڕاستەی لاوتارۆ مارتینێزی ئەرجەنتینی هێرشبەری یانەی ئینتەرمیلان دەستپێکردووە.

ئێزگەی “کادینا کۆپێ”ی ئیسپانی لە زاری چەند ڕۆژنامەنوسێکی نزیکی یانەی ڕیاڵ مەدریدەوە بڵاویکردووەتەوە، لەسەر داوای زێدان و فلۆرنتینۆ پێرێز، بەڕێوەبەرانی یانە کەناڵی گفتوگۆکردنیان لەگەڵ لاوتارۆ مارتینێز کردووەتەوە.

بەپێی سەرچاوەکە، بەڕێوەبەرانی لۆس بلانکۆس لەهەوڵدان یاریزانەکە بە ڕیاڵ مەدرید قایلبکەن، سەرەڕای ئەوەی بۆندەکەی تاوەکو 2023 لەگەڵ ئینتەرمیلان بەردەوامیی دەبێت، بەڵام ڕیاڵییەکان پێیان وایە لە حاڵەتی قایلبوونیدا هاوکێشەکان لەبەرژەوەندییان یەکلاییدەبێتەوە.

نرخی گواستنەوەی هێرشبەرەکەی وڵاتی تانگۆ بۆ هەر یانەیەکی دیکە 70 ملیۆن یورۆیە، لە پێشوودا ئاماژەیکردووە کە یانەی بەرشلۆنەی ڕەتکردووەتەوە و یاریکردنی لەگەڵ ئینتەر هەڵبژاردووە، بەڵام بەڕێوەبەرانی ڕیاڵ بە سیاسەتێکی جیاواز لەگەڵ هێرشبەرە 23 ساڵەکە دەستیانپێکردووە، دەیانەوێت بۆچوونی لەبارەی یاریکردن بۆ ڕیاڵەوە بزانن، پاشان لەگەڵ ئینتەرمیلان دەست بە دانوستاندن بکەن.

بابەتی پێشتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ، یەکشەممە بە کاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی دواتر

سلێمانی.. گەنجێک گیانیلەدەستدا، کە پێش پێنج ڕۆژ بریندارکرابوو

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share