وشكەساڵی و كەمبارانی ئەمساڵ كێشەی كەمئاوی بۆ ماڵانیش دروست دەكات

وشكەساڵی و كەمبونەوەی بارانبارین لەم ساڵدا، بووەتە هۆی كەمبونەوەی ئاوی ژێر زەوی و بەنداوەكان، هۆشداری ئەوەش دەدرێت ئەگەر دابەزینی ئاو بەردەوام بێت، كەمئاوی بۆماڵانیش دروست دەبێت.

ئەكرەم ئەحمەد، بەڕێوەبەری گشتی بەنداوەكانی هەرێم، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەهۆی وشكەساڵی  و كەمبارانی ئەمساڵ، ساڵێكی نەهاتە و كەمئاوییە بۆ ئاوی ژێر زەوی و بەنداوەكان و تەنانەت گوندەكان، كاریگەری لەسەر دابەشكردنی ئاو بەسەر ماڵانیش دەبێت.

وتیشی،”ئاوی ڕوبارەكانیش بەشێوەیەكی بەرچاو دابەزیوە و لە شوێنە دور و دەستەكانیش بەهۆی كەمبوونەوەی ئاو پێویستی بەلێدانی بیر و پێگەیاندنی ئاوە بەتەنكەرە، وشكەساڵیش كاریگەرییەكی زۆری دەركەوتووە”.

بەرپرسی بەنداوەكانی هەرێم، پێشی وایە، كەمبوونەوەی دابەشكردنی ئاو بەسەر ماڵاندا لەشارەكان كاریگەری كەمتری  دەبێت وەكو لە گوند و قەزاكان، بەڵام بەشێوەیەكی گشتی كاریگەرییەكانی كەمئاوی دەركەوتووە.

هەروەها داوای ئەوەش دەكات حكومەت بە زووی بودجەی تایبەت بۆ ئەو پرسە  تەرخان بكات.

“ئەگەر دابەزینی ئاو بەردەوام بێت دابەشکردنی ئاوی ماڵان دەبێتە چوار بۆ پێنج ڕۆژ جارێک”

لەسەر هەمان پرس سەربەست عوسمان، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، دابەشکردنی ئاوی ماڵان لە سلێمانی پەیوەستە بە ئاوی سەرچنار، کە لە ئێستادا بەهۆی وشکەساڵییەوە کەمیکردووە.

وتیشی، “ئەگەر دابەزینی ئاوی سەرچنار بەردەوام بێت، دابەشکردنی ئاوی ماڵانیش دەبێتە چوار بۆ پێنج ڕۆژ جارێک”.

ڕونیشیكردەوە، تائێستا هیچ گۆڕانكارییەك لە بەرنامەی دابەشكردنی ئاو بەسەر ماڵاندا لە سلێمانی نەهاتووە.

بەڕێوەبەری فەرمانگەی ئاوی سلێمانی  پێشی وایە، “پێوەری ئاو چارەسەرێکی باش بوو بۆ ڕێگریكردن لە بەهەدەردانی ئاو و كەمبوونەوەی، بووە هۆكارێكیش، كە دابەشکردنی ئاو لە سێ ڕۆژەوە ببێتە دوو ڕۆژ جارێک.

بابەتی پێشتر

لیدز یونایتد 3-1 تۆتنهام

بابەتی دواتر

دادگای پێداچوونەوە: بڕیاری سزادراوانی بادینان هێشتا پله‌ی كۆتایی وه‌رنه‌گرتووه‌

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەكێتی: وریایی فه‌رمانده‌‌كانمان نه‌بووایه‌ كه‌ركوك به‌ره‌و سه‌رگەردانییه‌كی هه‌میشه‌یی ده‌برا

ڕاگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسیی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ده‌ڵێت، “16ی ئۆكتۆبه‌ر ده‌رئه‌نجامی پێشبینیی هه‌ڵه‌ و بڕیاری نه‌خه‌مڵیوی سیاسی و ستراتیژی…
Total
0
Share