بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان زیاد دەکرێت

وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازیی حکومەتی ھەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، لە مانگەکانی داھاتوودا ماددەی خۆراکیی دیکە بۆ بەشە خۆراکی مانگانەی هاوڵاتییان زیاد دەکرێت.

ساڵح ھەرکی، بەڕێوبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم، ئاماژەی بەوەكردووە، بەپێی ئەو نوسراوەی لەوەزارەتی بازرگانی حکومەتی عێراقەوە پێیان گەیشتوە، لەمانگەکانی داھاتووەوە، ھەندێ مادەی دیكە بۆ بەشە خۆراکی ھاوڵاتییان زیاد دەکرێت.

ڕونیشیكردووەتەوە، ئەو ماددە خۆراكییانەی كە زیاد دەكرێن بریتین لە (ئاوە تەماتە و جۆرەکانی تری پاقلەمەنی)، کە لەڕێگای بریکارەکانی خۆراکەوە بەسەر ھاوڵاتییاندا دابەشدەکرێت.

ئەو بەرپرسەی وەزارەتی بازرگانی ھەرێم ڕاشیگەیاند، چاوەڕوانن بەشە خۆراکی برنجی دوو مانگی دیكە، بۆ ھەرێم بنێردرێت، بۆ ئەوەی دابەشی بكەن بەسەرھاوڵاتییاندا، کە ھاوڵاتییانی پارێزگاکانی دیكەی عێراق وەریانگرتووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پێشڕەو مەلاوەیسی: مورافەعەکەی سەرۆک مام جەلال دەتواندرێت وەک نوسراوێکی مێژوویی سودی لێ ببیندرێت

پێشڕەو مەلاوەیسی، رۆژنامەنووس و میدیاكار لە یادی مورافەعە مێژووییەکەی سەرۆك مام جەلال رایدەگەیەنێت، 22 ساڵە مورافەعە مێژووییەكەی سەرۆك…
Total
0
Share