مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، بەوپەری نیگەرانیەوە دەڕواننە بڕیاری دادگای پێداچوونەوەی ھەرێم لەبارەی پەسەندکردنی سزای ناعادیلانەی سەر چالاکوان و ڕۆژنامەنوسە دەستگیراوەکانی بادینان.
لە ڕاگەیەندرواێكدا كە ڕاگەیاندنی مەکتەبی سیاسی یەكێتی ئەمڕۆ هەینی 7ی ئایار، بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەكردووە،”پێشهاتێكی له‌مجۆره، مەترسییەکی گەورەیه لەسەر سەروەری دادگاکان، بنەماکانی مافی مرۆڤ، دیموکراسی و ئازادیی ڕاده‌ربڕین له‌ناو هه‌رێم، وێنای ھەرێمی کوردستانیش لەبەرچاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی دەشێوێنێت”.
ئاماژە بەوەشكراوە،”یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان وێرٍای ئەوەی لەرێگای کەناڵە رەسمیە جۆراوجۆرەکانەوە ھەوڵ و فشاری بەگەرٍخستووە بۆ لابردنی سزای ناعادیلانەی سەر دەستگیراوەکانی بادینان، لەھەمان کاتدا داوا دەکات سەرۆکی ھەرێمی کوردستان دەسەڵاتی یاسایی خۆی بەکاربێنێ و لێبوردنی تایبەت بۆ سزادراوەکان دەربکات، هاوكات پەرلەمانی کوردستانیش ھەڵوەستەی جددی بکات لەسەر کەیسەکە و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ده‌ستێوه‌ردانی یه‌كتری بپارێزێت”.
یەكێتی پێشوازی له هه‌ر پارت و لایه‌نێكی سیاسیش ده‌كات كه ده‌نگی خۆیان بخه‌نه پاڵ ده‌نگی یه‌كێتی بۆ سه‌روه‌ریی یاسا و سه‌ربه‌خۆیی ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری.
لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەی مەکتەبی سیاسی یه‌كێتی جەختلەوە دەکاتەوە،”ئەزموونی ھەرێمی کوردستان و گەلەکەمان، پێویستی بە پشتیوانی و ھاوسۆزی وڵاتانی دۆست ھەبووە و ھەیە، تۆمه‌تباركردنیان به ناڕه‌وا و نیگه‌رانكردنیان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌له‌كه‌مان ناكات، بۆ ئەوەی لە تەنگەژەکاندا پشتیوانی ئه‌زموونه‌كه‌مان بن، پێویستە به چاوی وه‌فاوه لێیان بڕوانرێت و رِێزیان لێ بگیرێت”.