عەبدولواحید محەمەد: بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن مووچەی مانگی 8 لە داهاتی ناوخۆ بدرێت

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، بۆ دەستپێكردنەوەی پڕۆسەی خوێندن پێویستە مووچەی مانگی 8 لە داهاتی ناوخۆ بدرێت و كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەربكرێت و لەهەمانكاتدا مووچەی وەزارەتی پەروەردە پێشبخرێت.

عەبدولواحید محەمەد جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێم دەستپێشخەری بكات و لە داهاتی ناوخۆ مووچەی مانگی 8ی مامۆستایان دابەشبكات و پلەبەرزكردنەوە دەستپێبكاتەوە و كێشەی مامۆستایانی وانەبێژ چارەسەربكرێت.

راشیگەیاند، ئەو گرفتانەی كە هەن چارەسەرنەكرێن ناتوانرێت خوێندن دەستپێبكاتەوە و ناكرێت چاوەڕێی پارەكەی بەغداد بكرێت بۆ ئاساییكردنەوەی دۆخەكە پێویستە مووچەی وەزارەتی پەروەردە پێشبخرێت و ئێمە پێشنیازمان كردووە بە داهاتی ناوخۆ مووچەی مانگی 8 دابەشبكرێـت گرفتی مامۆستایانی وانەبێژیش چارەسەربكرێت ئەو كات دۆخەكە ئاسایی دەبێـتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سروە محەمەد: نووسراومان بۆ عەلی زەیدی بەرزکردووەتەوە کە پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەران هەرێمی کوردستانیش بگرێتەوە

ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، نووسراوی پلەبەرزکردنەوەی فەرمانبەرانمان ئاڕاستەی عەلی زەیدی کرد. سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق،…
Total
0
Share