چارەنوسی خوێندنی ئەمساڵ بەکوێ دەگات؟

ئەندامێكی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان جەختدەكاتەوە، دوای جەژن پرۆسەی خوێندن دەستپێدەكاتەوە، پڕۆسەكە بەردەوامیی دەبێت و خوێندنی ئەمساڵ نافەوتێت.

ڕاهی ڕەهبەر، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان، بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “بڕیاربوو ئەمڕۆ كۆبوونەوەی لیژنەی پەروەردە لەگەڵ وەزیرانی پەروەردە و خوێندنی باڵا ئەنجام بدرێت، بەڵام كۆبوونەوەكە  لەسەر داوای هەردوو وەزیر و بەپێی پەیڕەوی ناوخۆ، بۆ ماوەی هەفتەیەك دواخرا، بەهۆی نزیكبوونەوەی جەژنیشەوە كۆبوونەوەكە لەسەرداوای لیژنەكەیان بۆ دوای جەژن دواخراوە.

وتیشی، “دوای جەژن لیژنەكەیان لەگەڵ هەردوو وەزیری پەروەردە و خوێندنی باڵا، بەوردی تاوتوێی پرۆسەی خوێندن دەكەن و چاوەڕێی وەڵامی ئەوان دەكەین، بزانین بڕیاریان چیە بۆ خوێندن و پرۆسەكە”.

ئەو ئەندامەی پەرلەمانی كوردستان ڕونیشیدەكاتەوە، دوای جەژن دەرگای قوتابخانەكان دەكرێنەوە و خوێندن لە خوێندنگا و زانكۆ و پەیمانگاكان بەردەوام دەبێت، “بەم دۆخەی كۆرۆنا كۆتایی بە پرۆسەی ئەمساڵی خوێندن ناهێنرێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ڕۆژی جیهانیی مامۆستایانە
یەکێتیی مامۆستایان: تاکە ڕێگا بۆ بەدەستهێنانی مافەکانی مامۆستایان داخستنی قوتابخانەکانە

ڕێکخراوی یونسکۆی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ڕۆژی 5ی تشرینی یەکەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی جیهانیی مامۆستایان دیاریکردووە، لە جیهاندا…
Total
0
Share