ئیسرائیل.. سەرۆكی ئۆپۆزسیۆن بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێ ڕاسپێردرا

یائیر لبید، سەرۆكی پارتی ئۆپۆزسیۆن

سەرۆكی ئیسرائیل ڕایدەگەیەنێت، سەرۆكی بەرەی ئۆپۆزسیۆنی بۆ پێكهێنانی كابینەی داهاتوو لە ماوەی 28 ڕۆژدا ڕاسپاردووە.

پاش شكستهێنانی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ماوە تەواوبووی ئیسرائیل لە پێكهێنانی كابینەی نوێی حكومەت، ڕئوفین ڕیفلین، سەرۆكی ئیسرائیل ڕایگەیاند، یائیر لبید، سەرۆكی پارتی ئۆپۆزسیۆنی بۆ ئەو ئەركە ڕاسپاردووە.

حزبەكەی لبید “یش عتید” (ئایندە لێرەیە) پلەی دووەمی بەدەستهێنا دوای ئەوەی 17 كورسی لە دوایین هەڵبژاردندا بەدەستهێنا.

لەكاتێكی پێشتری ئەمڕۆدا ڕیفلین لەگەڵ سەرۆكی پارتە سیاسییەكان كۆبووەوە بۆ تاوتوێكردنی دیاریكردنی ئەو كەسەی ئەركی پێكهێنانی حكومەتی پێدەسپێردرێت، لەسایەی ئەو چەقبەستنە سیاسیەی ئیسرائیل پیای تێپەڕدەبێت.

یائیر لبید، پێشتر بێژەری تەلەفزیۆنی بووە.

س: فڕانس 24

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی دەكاتەوە ناتانیاهۆ و بن سەلمان كۆبوبێتنەوە

وەزیری دەرەوەی سعودیە ڕەتی كردەوە شازادەی جێنشینی ئەو وڵاتە لەگەڵ بەرپرسانی ئیسرائیلی كۆبوبێتەوە، ئەوەش لەكاتێكدایە ڕۆژنامە ئیسرائیلییەكان باسیان…
Total
0
Share