ڕاهێنەری ئارسیناڵ مارتینێلی دەکاتە “ڕۆناڵدۆی دیاردە”

ئەستێرەی لاوی یانەی ئارسیناڵ، گابریێل مارتینێلی لە پێکان گەڕاوەتەوە و مایکڵ ئارتێتا پلانی دارشتووە شێواز و پێگەی یاریکردنی بگۆڕێت.

لەکۆتا ڕوبەڕوبوونەوەی ئارسیناڵ بەرامبەر نیوکاسڵ، گەوهەرەکەی بەرازیل بەشداریکرد و دوو گۆڵی بۆ هاوڕێکانی ڕەخساند، سەرەڕای ئەوەی تەمەنی 19 ساڵە و هێشتا ماویەتی لە بواری تۆپی پێدا تواناکانی بسەلمێنێت.

مارتینێلی حەزی بە یاریکردنە لە پێگەی باڵەکانی هێرشبەریی، بەڵام مایکڵ ئارتێتا بڕیاریداوە هاوشێوەی ڕۆناڵدۆی دیاردە کار لەسەر گۆڕینی پێگەکەیی و هەڵکۆڵینی تواناکانی بکاتەوە لە پێگەی هێرشبەری سەرەڕم.

لەبارەی لاوە بەهرەدارەکەوە، ئارتێتا دەڵێت، ” کاتەکانی یاریکردنی مارتینێلی لە سەردەمی مندا جیاوازی هەبووە، بەتایبەت ئەو کاتانەی لەڕووی جەستەییەوە ئامادەبووە، من لە ئێوە زیاتر خۆشمدەوێت، بەهرەیەکی ناوازەیە و هەموو هەفتەیەک دەبینم زیاتر بەرەوپێشچووە، مێژوویەکی پرشنگدار چاوەڕێیدەکات”.

مارتینێلی لە لاوانی کۆرنتیازەوە دەستیپێکردووە، لە ساڵی 2019وە پەیوەندی بە ئارسیناڵەوە کردووە، 44 یاری ئەنجامداوە و 11 گۆڵی تۆمارکردووە و شەش گۆڵی ڕەخساندووە.

بابەتی پێشتر

ئەندرێ سیلڤا لەگەڵ گەورەکانی مەدرید لەسەرهێڵە

بابەتی دواتر

وەزیری بەرگریی تورکیا: ڕێز لە سەروەریی خاکی عێراق دەگرین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆگبا جارێکی دیکە دووردەکەوێتەوە

یانەی یوڤانتۆس دوایین زانیاریی لەبارەی تەندروستی پۆل پۆگبای یاریزانی فەرەنسی ئاشکراکرد. دوای تووشبوونی بە پێکان لە ڕووبەڕووبوونەوەی یانەی…
Total
0
Share