سوریا: هێرشێکی ئیسرائیل قوربانیی سڤیلی لێکەوتەوە

میدیای فەرمیی سوریا ئەمڕۆ چوارشەممە ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشێکی موشەکی ئیسرائیل بۆسەر چەند ناوچەیەكی لازقیە، چەند هاوڵاتییەك بوونە قوربانی.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سوریا ڕایگەیاند، “لە کاتژمێر 2:18 خولەکی بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەلایەن ئیسرائیلەوە هێرشی ئاسمانی کراوەتە سەر چەند ناوچەیەكی باشووری خۆرئاوای لازقیە، بەتایبەت ناوچە كەناراوییەكان، دژە موشەکەکانی سوریا وەڵامیان داونەتەوە و ژمارەیەک لەو موشەکانە خرانەخوارەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لەئەنجامی هێرشەکاندا کەسێکی سڤیل گیانیلەدەستداوە و شەشی دیکە برینداربوون، لەنێویاندا دایک و منداڵێک هەن.

بەپێی ئاژانسەکە، هێرشەکان زیانیان بە چەند دامەزراوەیەكیش گەیاندووە، لە نمونەی کارگەیەكی پلاستیک، کە کارگەیەکی کەرتی تایبەتە و زیانی ماددی بەرکەوتووە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەڕەشەی تیرۆریستیی سەر فڕۆكەخانەی كابول زیادیكردووە

هه‌ریه‌ك له‌ ئه‌مریكا و ئوسترالیا و به‌ریتانیا، داوا له‌ هاوڵاتییانیان ده‌كه‌ن به‌هۆی بوونی مه‌ترسیی تیرۆریستییه‌وه‌ دووربكه‌ونه‌وه‌ له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی…
زیاتر ببینە

ئێران مانۆڕی سەربازیی بەناوی پەیامبەری ئیسلامەوە دەکات و ئیسرائیل دەڵێت: ئامادەین

بڕیارە ئێران لە ئەمڕۆوە ئامادەکارییەکان بۆ مانۆڕێکی سەربازی بەناوی پەیامبەری ئیسلامەوە دەستپێبکات و ئیسرائیلیش دەڵێت ئامادەیە بۆ ئەگەری…
Total
0
Share