غالب محەمەد: هەرێم پابەندی یاسای بودجە نەبووە و حكومەتی فیدراڵیش پابەندنەبوونەكەی پێخۆشە

ئەندامێكی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئاشكرایدەكات، هۆكاری نەناردنی پشكی بودجەی هەرێمی كوردستان لەلایەن حكومەتی فیدراڵەوە، ڕادەستنەكردنی نەوتە بە بەغداد، دەشڵێت، بەهۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت و زیادبوونی داهاتی ناوخۆوە، هەرێمی كوردستان نایەوێت ڕێككەوتنەكەی لەگەڵ بەغداد جێبەجێبكات.

د.غالب محەمەد، ئەندامی لیژنەی نەوت و غاز لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بەپێی ماددەكانی 10 و 11 یاسایی بودجە، كە تایبەتە بە پشكی هەرێمی كوردستان، تیایدا هاتووە، هەرێم دەبێت ڕۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتە نانەوتییەكانی ڕادەستی بەغداد بكات، نەوتەكە بە پارە بێت، یان خودی نەوتەكە.

دەشڵێت، “بەڵام حكومەتی هەرێم تائێستا هیچ پابەندییەكی نەكردووە بەو ماددانەی یاساكە، نەوت و داهاتی نانەوتیشی ڕادەستنەكردووە، لیژنەشی پێكنەهێناوە بێنە بەغداد و بەدواداچون بكەن، بۆیە حكومەتی فیدراڵیش پشكی هەرێمی ڕەوانە نەكردووە”.

ئەو پەرلەمانتارە پێشی وایە، “هەرێمی كوردستان یەك هەنگاو نەهاتووەتە پێشەوە تا دەریبخات دەیانەوێت پابەندی یاساكە بن، چونكە ئەگەر بیانویستایە یاساكە جێبەجێی بكەن دەهاتنە بەغداد و دەیانوت، ئێمە تەواو پابەند دەبین، ئەوكات عێراقیش نەیدەتوانی پابەندنەبێت بەناردنی پشكی هەرێم لەبودجەدا”.

غالب محەمەد ئاماژەی بەوەشكرد، هەرێمی كوردستان خۆیان تائێستا بابەتەكەیان بەگرنگ دانەناوە، چونكە نرخی نەوت بەرزبووەتەوە و داهاتی ناوخۆشیان زیادیكردووە، داهاتە گومرگییەكانشیان بە دۆلار وەردەگرن، جگە لەوەش مووچەی خەڵك نادەن، بۆیە نایانەوێت ڕێككەوتن بكەن، بۆیە لەسەر ئەو بنەمایانەش بەغداد بودجە ڕەوانەی هەرێم ناكات و پێی خۆشە، چونكە بابەتەكە پارەدانە”.

بابەتی پێشتر

ئەنجومەنی وەزیران پرسی وشكەساڵی و قەرەبوكردنەوەی جوتیاران تاوتوێدەكات

بابەتی دواتر

نرخی نەوت لە 70 دۆلار نزیکدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

تەرمێك لە دهۆك دۆزرایەوە

بەرگریی شارستانیی دهۆك دۆزینەوەی تەرمێك رادەگەیەنێت كە پێدەچێت سێیەم قوربانیی لافاوەكەی مانگی ئازاری شارەكە بێت. بێوار عەبدولعەزیز، وتەبێژی…
Total
0
Share