نرخی دۆلار دابەزینی زیاتری بەخۆیەوە بینی

دوای دابەزینەكانی دوو رۆژی رابردوو، ئەمڕۆ بازاڕەكانی دراو بە دابەزینی زیاتری دۆلار دەستیپێكرد.

بەیانی ئەمڕۆ بازاڕەكان بە نرخی 151.500 دینار بۆ هەر 100 دۆلارێك كرایەوە.

ئەمەش لەكاتێكدایە دوێنێ لە داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بە 153.000 دینار فرۆشرا.

بەمدواییە دۆلار لە بازاڕەكانی عێراقدا بەرزبوونەوەی بەرچاوی بەسەرداهات و لە بەرزترین ئاستدا 100 دۆلار گەیشتە 160.000 دینار.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: ڕێگە نادرێت دەستکاریی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکان بکرێت

قوباد تاڵەبانی ڕایگەیاند، ڕێگە نادرێت بە دەستکاریکردنی نرخی پێداویستییە سەرەکییەکانی هاوڵاتییان لە بازاڕدا. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی…
Total
0
Share