هێرشێكی موشەكی كرایەسەر بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد

چەند موشەكێك ئاڕاستەی بنكەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار كران.

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سێشەممە دوو موشەك ئاڕاستەی بنكەی سەربازیی عەین ئەسەد تایبەت بە هێزەكانی ئەمریكا كراوە و لەگۆڕەپانێكی چۆڵی بنكە سەربازییەكە كەوتەخوارەوە.

ڕونیشیكردووەتەوە، هێرشەكە هیچ زیانێكی نەبووە.

لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا دوو هێرشی موشەكی كرایەسەر فڕۆكەخانەی بەغداد و بنكەی سەربازی بەلەد لە پارێزگای سەڵاحەدین و تائێستاش هیچ لایەنێك بەفەرمی بەرپرسیارێتی هێرشەكانی نەگرتووەتە ئەستۆ.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تى: هیچ شه‌ڕكه‌رێكى ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانان له‌ عێراق نه‌ماون

هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تی دژى‌ داعش جه‌ختده‌كاته‌وه‌، له‌ ڕۆژی نۆی ئه‌م مانگه‌وه‌ هیچ ‏هێزێكی شه‌ڕكه‌ری هاوپه‌یمانێتییه‌كه‌یان و ئه‌مریكا له‌ عێراق…
Total
0
Share