تۆمەتبارێک بە نزیکەی یەک ملیۆن دیناری ساختەوە لە سلێمانی دەستگیرکرا

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە، کە نزیکەی یەک ملیۆن دیناری عێراقی لە جۆری 25 هەزاریی ساختەکردووە.

لەبارەی چۆنیەتیی دەستگیرکردنی ئەو کەسەوە، پۆلیس ڕایگەیاندووە، “ڕۆژی 1ی 5ی 2021، پۆلیسی سلێمانی زانیاریی دەستكەوت لەسەر تۆمەتبارێك، كە بڕێك دراوی ساختەی پێیە و بەنیازە ساغیبكاتەوە، پۆلیس لێكۆڵینەوەكانی دەستپێكرد و دوای بەدواداچوون توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە، هەمان ڕۆژ لەلایەن هێزی تایبەتی بارەگای بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگای سلێمانییەوە دەستگیربكرێت”.

بەپێی زانیارییەکانی پۆلیسی سلێمانی، “لە ئێستادا تۆمەتبار (س ، ع ، ك) لەدایكبووی 1975، بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و دانیناوە بەتاوانەكەیدا”.

بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر دۆسیەكە و چۆنیەتیی هێنان و چاپكردنی ئەو دراوانەی، كە دەستیبەسەردا گیراوە، لێكۆڵینەوە لەگەڵ تۆمەتباری دەستگیركراو بەردەوامە.

بەپێی ماددەكانی تەیبەتكراو بە ساختەکردنی درا و نوسراوە داراییەکان لە یاسای سزادانی عێراقیدا، بەپێی بڕگەی ساختەکردن، یان دروستکردن، سزای 5 بۆ 15 ساڵ زیندانیی بۆ دیاریکراوە.

لە ماددەی 281 ی یاسای سزادانی عێراقیدا، ئاماژە بەوەکراوە، ئەگەر ساختەکردنی پارە بگاتە ئاستی دابەزاندنی بەهای پارە لە وڵاتدا، ئەوا تا ئاستی لە سێدارەدانی تۆمەتبار دەڕوات.

بابەتی پێشتر

پێنج یانە دەتوانن بۆندی مباپێ واژووبکەن

بابەتی دواتر

یونایتد بۆ پۆگبا: نوێیبکەرەوە، یان بڕۆ ..

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئێستا زانیاری لەبارەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بڵاودەكاتەوە.. شایستە داراییەكەیان بۆ خەرجدەكرێت

بەرپرسێكی وەزارەتی پێشمەرگە ئاشكرایدەكات، خشتەی پلەبەرزكردنەوەی ئەفسەران بۆ ساڵانی 2018 – 2019 نێردراوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران، جەختدەكاتەوە، “شایستەی…
Total
0
Share