نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت بۆ ئەمڕۆ دووشەممە دابەزی و هۆکارکەشی بۆ ئەو شەپۆلە کارەساتبارەی کۆرۆنا دەگەڕێتەوە لە هیندستان، کە کاریگەری کردووەتەسەر بوژانەوەی خواست لەسەر نەوت.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت 15 سەنت و بەڕێژەی %0.2 دابەزی، نرخەکەی گەیشتە 66.61 دۆلار.

هەروەها نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساس 10 سەنت و بەڕێژەی %0.2 دابەزی و گەیشتە 63.48 دۆلار.

هۆکاری دابەزینی نرخی نەوت بۆ بڕیارەکانی قەدەغەی هاتوچۆ دەگەڕێتەوە بەمەبەستی ڕێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی زیاتری کۆرۆنا لە هیندستان، کە سێیەم گەورە بەکاربەری نەوتە لە جیهاندا.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share