سبەی یەکەم ڕۆژی پێشانگای فۆتۆگرافیی وۆرڵد پرێس فۆتۆ لە سلێمانی دەکرێتەوە

ئاژانسی میترۆگرافی، سبەی دووشەممە، 3ی ئایار، یەکەم ڕۆژی پێشانگای فۆتۆگرافیی وۆرڵد پرێس فۆتۆ لە سلێمانی دەکاتەوە و ئەو فۆتۆ و چیرۆکانە نمایش دەکات کە خەڵاتیان بردووە.

لەسەر بەڕێوەچوونی کاری پێشەنگاکە، ئەحمەد نەجم، بەڕێوبەری ئاژانسی میترۆگرافی و دادوەری گشتی لە هەڵسەنگاندنی فۆتۆکاندا، بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “سبەی 3ی ئایار یەکەم ڕۆژی نمایشی ئەو فۆتۆیانە دەبێت کە باشترینەکان بوون و چەندین دادوەری جیهانی هەڵیان بژاردوون”.

بەڕێوبەری ئاژانسی میترۆگرافی، ئاماژەی بەوەشکرد، سبەی کەشی پێشانگاکە بە ڕەچاوکردنی ڕێنماییە تەندروستییەکان بەڕێوەدەچێت و لە کاتژمێر 9:00 ی بەیانی تا کاتژمێر 5:00ی ئێوارە بەردەوام دەبێت”.

پێشانگاکە لە سلێمانی لە گەلەری میترۆگرافی، لە پشت پارکی دایک لە 3ی ئایارەوە تا 2ی حوزەیران بەردەوام دەبێت.

ڕێکخراوی وۆڕڵدپرێس فۆتۆ، ڕێکخراوێکی هۆڵەندی قازانج نەویستە و  لە ساڵی 1955 لە ئەمستەردامی پایتەخت دامەزراوە، ئامانجی ڕێکخراوەکە، بەستنەوەی تۆڕێکی فۆتۆگرافەریی جیهانیە و ساڵانە خەڵات دەدات بە فۆتۆی دیجیتاڵی و چیرۆکی ساڵ.

ئاژانسی میترۆگرافی بۆ دووەمجار فۆتۆکانی وۆرڵد پرێس فۆتۆ لە سلێمانی نمایش دەکات و ساڵی 2019 یەکەمجار پێشانگاکە بەڕێوەچوو، ساڵی ڕابردووش بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا پێشانگاکە نەکرایەوە و ئەمساڵ کارەکانی بۆ ماوەی یەک مانگ بەڕێوەدەبات.

ئاژانسی میترۆگرافی، ئاژانسێکی سەربەخۆی فۆتۆگرافی عێراقییە و دامەزرێنەرەکەی کامەران نەجم، فۆتۆگرافەری کورد و سباستیان مایەر، فۆتۆگرافەری ئەمریکین.

بابەتی پێشتر

تارق حەرب: هەڵبژاردنی ئەمجارە گۆڕانكاری دروست دەكات

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران لە تێکدانی سروشتیی ڕوبارەکانی هەرێم ئاگادار دەکرێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share