بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی توشبوونی “ژمارەیەكی زۆر”ی كارمەندانی بەڕێوەبەرایەتیی دابەشكردنی كارەبا ڕادەگەیەنێت و دەڵێت، بەوهۆیەوە دەوام لە بەشێكی ڕادەگیرێت.
سیروان محەمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كارەبای سلێمانی ئەمڕۆ یەكشەممە بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، “ژماره‌یه‌كی زۆر لە فه‌رمانبه‌رانی به‌شی خزمەتگوزاری و فرۆشتنی وزه‌ی به‌ڕێوەبه‌رایه‌تیی دابه‌شكردنی كاره‌بای سلێمانی توشی كۆرۆنا بوون و كارمەندێكیشمان هەر بەو هۆیەوە گیانیلەدەستداوە”.
وتیشی، “بۆیە له‌پێناو پاراستنی ته‌ندروستیی هاوڵاتیان و ڕێگریكردن له ته‌شه‌نه‌سه‌ندن و بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه، له‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك ده‌وام له‌و بەشە ڕاده‌گیرێت”.
وتەبێژی كارەبای سلێمانی داواشی لە هاوڵاتییان كرد بۆ مامه‌ڵه‌ی كاروباری وزه و تاپۆ و ڕوخاندنى خانوو، پشكنینى پێوه‌رى كاره‌با و پاكتاوى پاره‌ى كاره‌با، سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی دابه‌شكردنى كاره‌با نه‌كه‌ن.