بافڵ تاڵەبانی: پێشتر هۆشداریمان دابوو لە بۆشایی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق

هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، پێشتر چەندینجار هۆشداریان داوە لە هەبوونی بۆشایی ئەمنی لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق و هێرشەکەی شەوی ڕابردووش سودوەرگرتن بوو لەو بۆشاییە.

بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان ڕایگەیاند، ” پرسە و سەرەخۆشی ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری ئەو پێشمەرگە قارەمان و تێکۆشەرانە دەکەم کە بەهۆی پەلامارە تیرۆریستییەکەی چەکدارانی داعشەوە شەهیدبوون و هیوای چاکبوونەوەی خێرا بۆ بریندارەکان دەخوازم”.

بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاندووە، ” مەترسییەکانی داعش لە عێراق و هەرێمی کوردستان کۆتایی نەهاتووە و چەندینجاریش هۆشداریمان لە هەبوونی بۆشایی ئەمنی لەنێوان هێزەکانی پێشمەرگە و سوپای عێراق لە ناوچە جێناکۆکەکان داوە. کە بەداخەوە هێرشەکەی شەوی ڕابردووی چەکدارانی داعش لە ئەنجامی سوودوەرگرتن بووە لەو بۆشاییە ئەمنییە”.

هاوسەرۆکی یەکێتی ئاماژەی بەوەشکردووە، ” رووبەرووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی سەقامگیری هەرێمی کوردستان و عێراق ئەرکی هەموولایەکمانە و پێویستە هاوکاری و هەماهەنگی نێوان سوپای عێراق و هێزەکانی پێشمەرگە زیاتربێت. ناتوانین ژیانێکی ئارام و سەقامگیرمان هەبێت ئەگەر هەموومان پێکەوە یەکدەنگ و یەکدەست نەبین بۆ رووبەرووبوونەوەی هەڕەشە و مەترسییەکان”.

بابەتی پێشتر

یەکگرتووی ئیسلامی: هەوڵماندا هاوپەیمانی دروستبکەین بێ ئەنجام بوو

بابەتی دواتر

لە کۆی زیاتر 1500 کاندیدی هەڵبژاردن نزیکەی 400 کەسیان ژنن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share